قوباد تاڵەبانی: یاسا هەیە، نابێت ڕۆژنامەنوس زیندانی بکرێت

لڤین:

جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، ڕەتیکردەوە حیزبەکەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بێت.

قوباد تاڵەبانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووسئاماژەی بەوەدا، یەکێتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار نابێت، لەبەرامبەر وەرگرتنی یەکێک لە پۆستە باڵاکانی هەرێمدا.

ئەو وتیشی: هەندێک لە هێزە عێراقیەکان حەسادەتیان بەرامبەر هەرێم هەیە، گەر بە یەکدەنگی نەچینە بەغداد، هەوڵی گۆڕینی دەستور و چەندین جۆر پیلانگێڕی تر بەرامبەر هەرێم دەدرێت، دەبێت یەکدەنگ بین، تا ڕووبەڕووی مەترسیەکان ببینەوە.

جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکرد کە ھەتا ئەو بمێنێت سنوری سلێمانی وەک بادینانی لێنایەت بۆ رۆژنامەنووسان.

ڕوونیشکردەوە، بەتەلەفۆن چەندین ڕۆژنامەوانی دەستگیرکراوی ئازاد کردووە، وتی “یاسا هەیە، نابێت ڕۆژنامەنوس زیندانی بکرێت، کە یاسا هەیە، ئیتر بۆ ڕۆژنامەنوس دەستگیر بکرێت و من تەلەفۆن بکەم”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button