كێشەی مووچە دزراوەکەی كارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیانی چارەسەركرا

لڤین:

میدیای یەکێتی، قوباد تاڵەبانی بڕی 39 ملیۆن و 710 هەزار دینار لەبری پارە دزراوەكە وەكو مووچەی مانگی شەش بۆ كارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان خەرج دەکات.

ئەمڕۆ ( شەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) میدیای یەکێتی بڵاوی کردەوە کە،” دوای ئەوەی مووچەی مانگی ( ٦ ) كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە چەند مانگی رابردوو لەلایەن چەند كەسێكەوە لەناو بازاڕی شاری كفری دزرا, سەرباری هەموو هەوڵەكانی پۆلیس بەڵام هێشتا نەتوانراوە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێن و مووچەی ئەو مانگە بۆ كارمەندەكان بگەڕێندرێتەوە , هەربۆیە  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كێشەی ئەو كارمەندانە چارەسەربكات و بڕی ( ٣٩ ملیۆن و ٧١٠  هەزار ) دینار لەبری پارە دزراوەكە وەكو مووچەی مانگی ( ٦ ) بۆ كارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە خەرج بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button