سەدر لەسەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق و ئیسرائیل ھاتە دەنگ

لڤین:
رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند پێویستە لەسەر حکومەت کۆبونەوەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان لە قەڵەم بدات و سەرجەم ئامادەبووانیشی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەربکات.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند: گەر حکومەت رێگە لەم جۆرە کارانە نەگرێت ئەوا ئۆباڵی ئەم رووداوە لەسەر شانی ئێمەیە و ئەوەی پێویستە بیکەین لە شەرع و عەقڵ و نیشتیمانەوە، دواتریش لە لۆمەی لۆمەکاران ناترسین.
رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت: دەبێت ئیمانداران چاوەڕوانی فەرمانی ئێمەبن، بۆ دەستپێکردن بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم نموونە قێزەونانە.
ئەوەش دوا ئەوەھات کە دوێنێ لە هەولێر لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) كۆنگرەیەک بهڕێوهچوو، لهم كۆبونهوهیهدا داوای ئهوه كرا عێراق پهیوهندییهكانی لهگهڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتهوه.