وەزارەتی ناوخۆ دژی کۆنگرەیەک بۆ ئاشتی ئیسرائیل و عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە  

لڤین:

دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی دژی کۆنگرە السلام  والاسترداد لە شاری هەولێر وەستایەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش دەڵێت ئەو کۆبونەوەیە گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێم ناکات.

دوای ئەوەی لە شاری کۆنگرەیەک لە ژێر ناوی السلام  والاسترداد بەڕێوە چوو حکومەتی عێراقی دژی وەستایەوە و رایگەیاند: ناساندنی چەمکی ئاساییکردنەوە لەڕووی دەستووری و یاسایی و سیاسییەوە لەدەوڵەتی عێراقدا ڕەتدەکرێتەوە و حکومەتیش بەڕوونی هەڵوێستی مێژوویی عێراقی دەرببڕیت لەپشتیوانیکردن لەدۆزی فەلەستینی.

کۆنگرەکە لەژێر چاودێری سەنتەری پەیوەندیەکانی ئاشتی و بەئامادەبوونی کۆمەڵێک سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر لەعیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل و حکومەتی عێراق داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی عێراقی لەگەڵ ئیسرائیلدا کردووە،

لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت “کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش  بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینە بەر”.

پێش وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ئەم دیدارانە نوێنەرایەتی خەڵک و دانیشتوانی شارەکانی عێراق ناکەن.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل ئەو کۆنگرەیەی بە “ڕووداوێکی بێوێنە لە عێراقدا” وەسف کرد کە تیادا سەرکردە گەورەکانی سوننە دوینێ هەینی بە ئاشکرا داوای ئاشتیان لەگەڵ ئیسرائیل کرد.

کۆنگرەکە داوای کردبوو کە عێراق بچێتە ڕیزی ئەو ڕێککەوتنانەی کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل راگەیەندران.

لە کۆنگرەکەدا هیمی پێرێس کوڕی شیمۆن پێرس سەرۆکی کۆچکردووی ئیسرائیل ئامادەیبوو، کە بە عیبری باسی لە پێویستی پەیوەندی ئاشتی کردبوو جگە لەوەش بەشیک سەرکردەکانی سوننە، ئەفسەرە کۆنەکانی حکومەتی بەعسی تیایدا ئامادەبوون.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button