هەرشە لە خەللک مەکەن خزمەتی بکەن

لڤین: عباس فتاح

ئەمڕۆ لە پەیج و سایتە جیاجیاکان بینیم زۆر بێ شەرمانە سەرکردەیەکی پارتی هەڕەشەی ئەوە لە خەلک دەکات ئەگەر پارتی یەکەم نەبێت شەڕی ناوخۆ ڕوو دەدات بەلام نەمانزانی ئەم شەڕەش ولاتانی دراوسێ بۆیان دەکات یا خۆیان دێنە مەیدان.

لە لایەکی تر دەڵێت ئەوەی لە کوردستان شانازی پێوە دەکرێت هەموی دەستکەوتی پارتیە، وەکو ئەوەی لایەنەکانی تر پییازیان پاک کردبێت.

بەلام نەمانزانی کام شانازیودەستکەوت باس دەکات، ئەگەر مەبەستی نەدان و پاشەکەوتو بڕینی موچەیە، ئەو شەرمەزاریە .ئەگەر مەبەستی بێ کاری و نەبونی خزمەتگوزاری و خراپی ڕێگەو بان و بەهەدەردانی سامانی ولاتە،ئەمەش شانازی نیەو شەرمەزاریە، ئەگەر مەبەستی ڕیفراندۆم و 31ئاب و 16ی ئۆکتۆبەرو بەدەستەوەدانی شەنگاڵ و مەخمورو شەڕی ناوخۆبێت، ئەمەش شکست و هەلەو خیانەت بوە نەک دەستکەوت.

پێم وانیە هیچ کوردێک حەز بکات مەترسی لەسەر هەرێم هەبێت.پێشمان خۆشە تاکید دەکەنەوە کە ئەو مەترسیە نیە، بەلام نازانین ئەو هەموو بارەگاییەی هێزی تورکیاو بۆمبارانی فڕۆکەکان و هەڕەشەکانی دەولەتی ئێران، جێگەی هەڵوێستە نیە.

خەلکی کوردستان تا شۆرشیان لە شاخەوە گەیاندە شار لێفەو پاروی دەمی منالەکانیان بەدەم ئەو حیزبانەوە کرد دەیان کارەساتی وەکو انفاڵ و کیماباران …هتد بەسەر هات تا گەیشتن بەم ڕۆژگارە.

لەپای ئەو هەموو زەحمەتیە لە جیاتی پاداشت بکرێن بە خزمەت گوزاری و ژیانێکی شایستەو پاراستنی ئارامی، کاکە بلندی سەرکردایەتی پارتی هەرشەی ئەوەیان لێ دەکات ئەگەر حیزبەکەی یەکەم نەبێت شەری ناوخۆ دروست دەبێت.

بەڕاستی ئەم قسەتان تەواو ڕاستە چونکە ئەمە نیەتی ڕاستەقینەتانە و هیوادارم دەنگدەرانی کوردستان بڕیاری ئەمجارەی دەنگەکانیان ،هەڵگیرسانی ئەم شەڕەبێت بۆ ئەوەی بۆ یەکجاری نەجاتمان بێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button