زیندانیانی بادینان دەستیان بە مانگرتن کردووە

لڤین:
رێكخراوی CPT بڵاویكردەوە ئەمڕۆ شێروان شێروانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوەكەیان ئەنجامدا و وتویەتی بەنزیکەیی تەواوی زیندانیانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی CPT “شێروان نیگەرانی ئەو ھاوڕێ زیندانیانەی بوو کە تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ئاسایشدا ھێڵدراونەتەوە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە ھەفتەی ڕابردوو، ھەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا و شڤان سەعید گواسترانەوە بۆ زیندانی چاکسازی گەوران.