دانیشتنی دادگایی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دوادەخرێت

لڤین:
بڕیاربوو سبەینێ دانیشتنێکی دیکە بۆ دۆسیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی لە دادگای دووی تاوانی ھەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگایکردنەکە دوا دەکەوێت.
ھەرێم ڕەفعەت ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕاگەیاند، بڕیاربوو سبەینێ لە دادگای دووی تاوانەکانی ھەولێر پڕۆسەی دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام لەبەرئەوەی دادوەری دادگاکە مۆڵەتی وەرگرتووە دادگایکردنەکە دوا دەکەوێت.
ماوەی نزیکەی ساڵێکە زیاتر لە 70 چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان دەستگیرکراون و تا ئێستا پێنج کەس سزادراون و دادگاییەکانیشیان لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.