وتەبێژی حکومەت روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لڤین:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ئەو زانیاریانەی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بڵاوی کردووەتەوە راست نییە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەریمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە “ماڵپەڕ و پەیجی لڤین پرێس، بەشێوەیەکی زۆر نابەرپرسانە زانیارییەکی لە بارەی پزیشکێک بەناوی (ئەحمەد عادل محەمەد) بڵاوکردۆتەوە گوایە برای منە”.

لڤین ئەو هەواڵەی لە زاری تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بڵاوکردووەتەوە و لە هەواڵەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە تۆڕەکە هیچ رونکردنەوەیەکی نەداوە لەسەر ئەو ئاسانکاریەی بۆ ئەو کەسە کراوە و ئەو بە ناوی برای وتەبێژی حکومەت ناوی هێناوە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئەو تۆڕە بکات دەڵێت “ئێمە سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕ و پەیجە دەگرینەبەر”.

                دەقی هەواڵەکەی لڤین

 

بڵاوکردنەوەی هەواڵيکە لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button