ئومێد خۆشناو: هەولێر لە قەیرانێکی گەورەی ئاودایە

لڤین:

پارێزگاری هەولێر، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت روبەڕوی بێئاوی و وشکە ساڵی بونەتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ ( سێشەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” بەداخەوە ئەمساڵ هەولێر و هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی گەورەی ئاودان”.

ئاماژەی بەوەیشدا،” سەرچاوەی ئاوی هەولێر کە دو جۆر سەرچاوەیە و سەرەتاکانی لە مانگی ( ٥ )ەوە هێماکانی دەرکەوتوە کە وشکبونی بیرەکانە و سەرچاوەی دوەمیش سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی گرفتی هەبوە، بەڵام لە ماوەی رابردو لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئاوی ئیفرازی ( ١ ، ٢ و ٣ ) کەوتونەتەوە کار، هەروەها ئاوی قەندیل کەوتەوە کار دوای بوژانەوەیەک بەهۆی ئەو بارانەی کە لە تورکیا باری و ئاوی روبارەکانی ژیانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد،” ئێستا هەندێک گەڕەک کێشەی ئاویان ماوە بەهۆی ئەوەی هەندێک شەبەکەی ئاو بەتەواوی پڕ نەبون و ئاو دەگاتە ئەو گەڕە و شوێنانەی دیکەش، پێشتر لە چوارچێوەی ژوری ئۆپراسیۆنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نزیکەی ٣٢ بیری نوێ لێدراون و ١٥٠ بیریش چ بە شۆڕکردنەوەی بۆڕی و چ بە چاککردنی ماتۆڕەکانیان کەوتونەتەوە کار و زیاتر لە ١٨٠ بیر چاککراون”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وتیشی،” سەرۆکی حکومەت بە دابینکردنی بڕە پارەیەک هاوکاری کردون بۆ دەربازبون لەو قەیرانە، لەگەڵ ئەوەشدا داوایان لە خێرخوازان و کونسوڵی وڵاتان کردوە هاوکاریان بکەن، بۆیە کونسوڵی وڵاتی ئیمارات بەشداری کردوە و ئەمڕۆ لە یەکەم هەنگاویاندا لە سنوری قوشتەپە بە لێدانی بیرێک هەڵمەتی هاوکاریان بۆ پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات”.

هەروەها وتی،” داوا لە هاوڵاتیان دەکەن دەست بەئاوەوە بگرن و هاوکاریان بکە لەوەی ئاو بە خەسار نەدەن، هەرکەسێکیش ئاو خەسار بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button