برای جوتیار عادل بەدەر لە ڕێنماییەکان ئاسانکاری بۆ دەکرێت

لڤین:

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بڵاوی کردەوە، برایەکی جوتیار عادلی، وتەبێژی حکومەت، لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە، بەدەر لە ڕێنماییەکان کارئاسانی بۆ دەکرێت.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی  بڵاویکردەوە د. ئەحمەد عادلی برای جوتیار عادل، پسپۆری میزەڕۆیە، ئەو دەبوایە وەکو هەموو هاوپیشەکانی دیکەی بەگوێرەی ڕێنماییەکان لە نەخۆشخانەکان کار بکات. بەڵام گومان هەیە بەهۆی ئەوەی کە برای وتەبێژی حکومەتە، کارئاسانی بۆ دەکرێت و بەدەر لەڕێنماییەکان هەڵسوکەوت دەکات.

تۆڕەکە  داوای لە جوتیار عادل و براکەی کردووە کە روونکردنەوە لەو بارەوە بدەن و چیتر پۆستە گشتیەکانیان بۆ مەبەستی تایبەت بەکارنەهێنن.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ناوی ئەو پزیشکەی بڵاوکردووەتەوە و داوای روونکردنەوەی کردووە، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەسەر ئاسانکاریەکەی کە وەزارەتی تەندروستی بۆی کردووە.

دەقی هەواڵەکە لێرەوە بخوێنەرەوە

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button