هەڵمەتی بڕینی سەرپێچی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن لە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل دەستیپێکرد

لڤین:

شارەوانی هەولێر،هەڵمەتێکی فراوان لەسنوری هەر شەش شارەوانیمان بۆ بڕینی سەرپێچییەکانی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن لە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل دەستیپێکرد.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ ( ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە،” دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و پارێزگای هەولێر، هەڵمەتێکی فراوان لەسنوری هەر شەش شارەوانیمان بۆ بڕینی سەرپێچییەکانی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن لە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل دەستیپێکرد”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،لەو هەڵمەتەدا تیمەکانمان لە سنوری دیاریکراوی خۆیان ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت بە شووشتنگەکان دەدەن کە پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن کە لەکاتی مۆڵەتی دامەزراندنی شووشتنگە پێیاندراوە ئەویش دانانی ڕیسایکلینە بۆ شووشتنگەکان، دوای ماوەی دیاریکراو هەر شووشتنگەیەک پابەند نەبێت سزادەدرێت بە پێ بژاردن و دادەخرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button