گۆڕانکاریەکانی تەرازووی هێز لە جیهاندا و کاریگەریەکانی لەسەر کوردستان

بەشی یەکەم

ئاشکرایە ئابووری ژێرخانی رامیاریە. گەر دەوڵەتێک مەبەستی بێت سەرکەوتووبێت، دەبێت کار لەسەر بەهێزکردنی ئابووریەکەی بدات، وەکو تر بەرەۆ داڕمان دەروات. نموونەش بۆ ئەم تێزە لە مێژوودا زۆرن. داڕمانی هەردوو ئیمپراتۆریەتی روما، و هەریەک لە چین و دەوڵەتەکانی ئەمەوی و عەباسی و عوسمانی لە ڕابردوویەکی کۆن دا و داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت و هەموو بڵۆکی رۆژهەڵات، لە ڕابردوویەکی نزیکتر دا باشترین نموونەن. ئەمە بۆ هەرێمی کوردستانیش هەر راستە. یەک لەهۆکارەکانی لاوازبوونی پێگەی کورد لە عێراقدا بۆ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە، گەرچی توێژەران و نووسەران و سیاسەتمەدارانی کورد کەمترین ئاماژە بەم خاڵەداوە.

١

لە پەنجاکان و تا وەکو کۆتایی هەشتاکان مەترسییەکانی ئەمریکا و هاۆپەیمانی ناتۆ بۆ زامن کردنی ئەم هەژموونەی خۆیان لە ملمڵانیەکانی دا لەگەل یەکێتی سۆڤەیەت و بڵۆکی رۆژهەڵاتدا دەبینیەوە. هەموو ململانەیکانی نێوان دەوڵەتانی ناۆ هاۆپەیمانی ناتۆ وەلانرابوو و ستراتیجیەتی ناتۆ خۆی تەنها و تەنها لە سەرکەوتن بەسەر یەکێتی سۆڤیەت و هاۆپەیمانی وارشۆ ده چڕ کردبووە وە. لەبەریەک هەڵوەشاندنەوی یەکێتی سۆڤیەت و بلۆکی رۆژهەڵات ئەمریکای خەستە بەردەم تەحەدیەکی ترەوە.

٢

لە کۆتایی هەشتاکان دا و لەدەرئەنجامی ئەم لەبەریەک ترازاندنە، ئەڵمانیا یەکی یەگرتوو و بەهێزی هێنایە ئاراوە. نزیکی ئەڵمانیا لە فەرنساوە و ڕابەرایتی هاۆبەشیان لە ناۆ یەکێتی ئەوروپا دا و هەوڵەکانیان بۆ نزیک کردنەوەی زیاتر و تەنانەت بەستنەوەی بەریتانیا بە یەکجاری بە یەکێتی ئەوروپاوە بە رابەرایەتی خۆیان و دابرینی بەریتانیا لە شەرەکاتی ستراتیژیی لە گەل ئەمریکا، مەترسی دروستبوونی فرە جەمسەری  بۆ و دڵە ڕاوکێی بۆئەمریکا دروست کرد. هەر بۆیە دەبوو ڕێگری لە “تکامل الاقتصادی” ئەوروپا دا بگرێتە بەر. جەنگی کەنداۆی دووهەم و جەنگەکانی کەنداوی دواتر بۆ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە. مەبەست لەم جەنگانە، دەستگرتنی ئەمریکا بوو بەسەر سەرچاوەکانی ووزە لە رۆژهەڵاتی ناۆراست دا و دابڕینی ئەوروپا بوو لێیان. ئەو کات ئەمریکا مەترسی زۆری لە یەکێتی ئەوروپا هەبوو. ئەو کات بایەخی رۆژهەڵات بۆ ئەمریکا زۆر بەرز بووەوە و جغز و قورسایی سیاسەتی ئەمریکا هاتە سەر ناۆچەی رۆژهەڵاتی ناۆراست. ئەوکات چەقی سیاسەتی ئەمریکا و ململانیەکان و کێبرکێ کانی لەگەل یەکێتی ئەوروپا لە رۆژهەلاتی ناۆراست دا بوو.

٣

گەشەکردنی زۆر خێرای ئابووری، تەکنەلۆجی، سەربازی چین لەلایەک شکستهێنانی یەکێتی ئەوروپا لە گەشەپێدانی ئەم یەکێتیە لە یەکێتێکی ئابووریەوە بۆ یەکێتێکی سیاسی، سەربازی و شکستیان لە یەکخستنی سیاسەتی دەرەویان و دارشتنی ستراتیژێکی هاۆبەش بووە مایەیی لاوازبوونی پێگەی یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی دا. هەر بۆیە لە دەیەی نەوەتەکاندا، تاک جەمسەری وباڵادەستی ئەمریکا باڵی گرت بەسەر جیهاندا.

بەڵام ئەم باڵادەستیە زۆر درێژەی نەکێشا و لە ئیستا دا هەر بونی نەماوە. لە کۆتایی نەووەتەکانی سەدەیی رابردوو و سەرەتایی ئەم سەدەیە، سەردەمێکی نوێی هاتە ئاراوە ومەترسی لەسەر هەژموونی ئەمریکا بەسەر جیهان دا ئەم جارە لەلایەن چینەوە دروست بوو. ئا لێرەوە گۆڕانکاری گەورە بەسەر سایسەتی ئەمریکا دا سەرچاوە دەگرێت و بەرجەستە دەکرێت.

٤

چین کە لە دەیەی حەفتاکنی سەدەی ڕابردوو بە یەک لە دەوڵەتەکانی جیهانی سێهەم هەژمار دەکرا و چەقی ململانیەکانی ئەمریکا لەوساتە وەختە دا رووبەرووی یەکێتی سوڤیەت بوو. ئەمریکا ئەو کات چینی بە رکابەری خۆی نە لە جیهاندا و نە لە رۆژهەلاتی ئاسیا دەزانی. بە پێجەوانەوە، ئەمریکا  هەوڵی دەدا چین وەک هاۆپەیمانێک لە دژی یەکێتی سوڤیەت زامن بکەت و گەر ئەمەش سەری نەگرت، بەلایەنی کەمەوە نویترالی زەی (neutralisieren) بکات، لەو ململانەیەی نیوان ناتۆ بەرابەرایەتی ئەمریکا وراشۆ دا بە رابەرایەتی یەکێتی سۆڤیەت. سیاسەتەکانی ئەمریکا لەو کاتەدا بەرامبەر بە چین بە ئاراستی دوورخستنەوەی چین بوو لە یەکێتی سوڤیەت. لە پێناوی بەدیهێنانی ئەم ئارمانجە ئامادەیی هاۆکاری کردن و تەنانەت یارمەتی دانی چینی هەبوو.  لە هەمان کاتدا  چینی وەک بازارێکی گەورە بۆ ساغ کردنەوەی کاڵا و شمەکەکانی تەماشا دەکرد، چونکە ئەو کات چین وەک دەوڵەتێکی جیهانی سێیهەم هەژماردەکرا و لە ریزی دەوڵەتە دواکەوتووکانی جیهان پێناسەدەکرا. ئەوکات پێداویستییەکان چین لە هەموو بوارەکاندا، هەر لە پێداویستییەکان پیشەسازیەوە تاکو کاڵا و شمەکی رۆژانە .. هتد، بەدی دەکرا. ئەو کات ئەمریکا نە چینی وەک رکابەری خۆی دەزانی و نە چاوەڕوانی ئەو گەشەکردنە خێراییەی چینی دەکرد، ئەر بۆیە تەنانەت مەترسی لە گەشەکردنی ئابووری لە چین بۆ سەر خۆی نەدەبینی.

٥

گەشەکردنێکی ئابووری لە چین کەم ووێنەیە لە جیهاندا. بۆ نموونە، چین لە ساڵێ ١٩٤٩ دا تەنها ٢٠ بەنداوی ئاوی هەبووە. ژمارەی بەنداوەکان لە ئیستادا زیادکردووە بۆ زیاتر لە ٨٦،٠٠٠ بەنداوی ئاو.

سەرەتایی گەشەکردنی ئابووری چین دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ، ١٩٧٨ بە هۆی سیاسەتی “کردنەوە” کە دینگ سیاۆ پینگ پەیڕەوی کرد. لەو کاتەوە رێژەی گەشەکردنی ئابووری ساڵانە بە لە ١٠٪ مەزەندە دەکرێت، کە ئەمە بەمەش و هەر لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ یەکەمجار توانا ئابووریەکانی چین پێشی ئەمریکا کەوەت. تەنها یەکێتی ئەوروپا (کە لە ٢٨ ووڵات پێکدەێتو گەر ئەمەیان بە یەکێتییەکی راستەقینە تەماشا بکەین) لەپێش چین ماوەتەوە، هەر وەک لەم خشیەی خوارەوە دەریدەخەین:

خشتەی (١)

ووڵات رێژەی بەشداری لە ئابووری جیهان دا رێژەی هەناردەکردن لەسەرئاستی جیهان دا
یەکێتی ئەوروپا ١٧،٢ ٣٢،٥
ئەمریکا ١٦،١ ٨،٦
چین ١٦،٣ ١٢،٤

(باری ئابووری ئەم ووڵاتانە لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەم جۆرە بووە)

 

دەرکەوتنی چین وەک زلهێزی دووهەم لە جیهاندا، بەلایەنی کەمەوە لە رووی ئابووریدا و لە ماوەیەکی کورتە دا لە کۆتایی دەیەی یەکەم ئەم سەدەیە و بە تایبەتی تر لە دەیەی دووهەمی ئەم سەدەیە،  بووە مایەی نیگەرانی بۆ ئەمریکا، کە ئاستی ئەم نیگەرانیانە تاکو ئیستا رۆژ بە رۆژ لە بەرزبوونەوە دایە، بە رادەیەک کە ئەمریکای مەجبوور کردووە هەر لە بنەڕەتەوە چاو بە سیاسەت و ستراتیژیەتی خۆیدا بەخشێنێتەوە .

پتەوەی ئابووری چین بە ئاوردانەوە لە سیاسەت و ستراتیژی چین دەردەکەوێت. لە رێگای چەند ئامارە وە دەرخستن   باررۆدۆخە ئابووری ئەم زلهێزانە و هەروەها لە ڕێی شیاکریەوە هەوڵدەدەین ئەم  گەشەکردن و ستراتیژەیەی چین نیشان بدەین:

چین لە ئیستا دا واتە لە ساڵی ٢٠٢١ دا، ١٠٠٠ملیار دولار قەرزی بە ووڵاتانی جیهان داوە، چین لە ڕێگای پێدانی قەرز بە ووڵاتانی جیهان هەم خۆی لێیان نزیک دەکاتەوە هەم ئەو ووڵاتانە بە خویەوە دەبەستێتەوە. لە پاڵ ئەمەشدا چین نەخشە ڕیگای ئاوریشمی نۆیی داناوە بۆ بەستنەوەی ووڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقیا بە چینەوە و بەمەبەستی گەیاندنی شمەک و کاڵاکانی بە شێوەیەکی خێراتر بە ووڵاتانی جیهان. (هەرلەم میانەدا لە سریلانکا، فرۆکەخانە و مینایەکی مەزنی دروست کردووە. لە پاکستاندا هەمان کاری دەستپێکردووە. خێرایی لە گەیاندنی شمەک و کاڵا رۆڵێکی گەورە دەبینێت لە بواری بازرگانی دا.)

ئەم پرۆژەیە کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەلایەن چینەوە ئاشکرا کرا و بە ماستەرپلانی جیوستراتیژی چین دادەنرێت و گەورەترین پرۆژەیی دروستکردنی  ئینفراستراکچەرە (Infrastructur) لە جیهان دا، کە بە هۆیەوە چین دەیەوێت هەموو ئابووری جیهان لەسەر بنەمای نوێ رێکبخاتەوە. بە مەبەستی تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە، کە تێچوونەکەی بە ١٠٠٠ ملیار دولاری دەخەمڵێنرێت، ئامادە دەکات و دەرەخسێنێت. پرۆژەکە پێکدێت لە درووست کردنی هێڵی شەمەندەنەرفەر، ڕاکێشانی هێڵی پایپ، دروست کردنی ووێستگەی وبەرهێنانی وزە، ڕاکێشانت شەقام و دروست کردنی مینا و بەمەش  هەر لە دورگەی یاڤا تاکو کازاخستانەوە و هەر لە جیبووتی بە دویسبورگی ئەڵمانیاوە دەبەسرێنەوە.

بەدەر لەم پرۆژە گەورەیە چین بە رێژەیەکی گەورە سەرمایەگوزاری لە بواری تەکنیکی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دا دەکات. لە کاتێک دا چین لە ساڵی ٢٠٠٣ دا “تەنها” ٥٦ ملیار دولاری بۆئەم بوارە تەرخان کردبوو(ئەم برە پارەیە لە برە پارەی ئەڵمانیا کەمتر بوو لەو ساڵە دا)، بەڵام توانی  ئەم برە پارەیە لە ساڵی ٢٠١٣ دا بۆ ٦بەرابەر، بۆ ٣٣٦ ملیار دولار بەرزبکاتەوە، ئەمەش تەنها لە ماوەی ١٠ ساڵ دا و بەمەش نزیک بووەتەوە لەو برە پارەیەیی کە ئەمریکا لەم ساڵە دا بۆ ئەم بوارە تەرخانی کردبوو کە برەکەی ٣٤٥ ملیار دولار بوو. مایەی ئاماژە پێکردنە، کە بری سەرمایەگوزاری ساڵانە لە بواری تەکنەلۆژیایی پێشکەوتوو دا چ ئەوەی یەکێتی ئەوروپا بێت و چ ئەوەی ئەمریکا  بە شێوەیی ڕێژەیی  بە بەراورد بە چین کەمتر بەرزدەکەنەوە. بەمەش رێژەی سەرمایەگوزاری ئەم وولاتانە لەسەر ئاستی جیهانی لە دابەزین دایە. بەم شێوەیە و لە نێوانی ساڵانی ٢٠٠٣ تاکو ٢٠١٣، رێژەی  سەرمایەگوزاری لە بواری تەکنیکی نوێدا لە ئەمریکا لەسەر ئاست جیهان لە ٣٧٪ دابەزی بۆ ٢٩٪ و لە یەکێتی ئەوروپا  لە ٢٧٪ بۆ ٢٢ دابەزی، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە چین لە ٧٪ بۆ ٢١٪ بەرزکردەوە لە نێوان هەمان ئەو ئەو ساڵانەدا. (بەمەش دەردەکەوێت کە کۆی سەرمایەگوزاری هەر سێ جەمسەرەکە ٨٧٪ پێکدەهێنێت.

لە ئیستادا و لە پاڵ ئەمانەش دا چین دەستی کردووە بە دروست کردنی و بنیات نانی بنکەیەی ئاسمانی هاۆشیوەی بنکە ئاسمانیەکەی نازای (NASA)ی ئەمریکا و چین توانی بەسەرکەوتووی مانگی دەستکرد ڕەوانی دیوی پشتەوەی مانگ بکات و مانگی دەست کرد ڕەوانی هەسارەی مەریخ بکات. یەکێکی تر لە بەرهەمی ئەم گەشەکردنە لە بواری تەکنەلوجیا داهێنانی خۆی لە نەوەی ٥ تێلێکۆمۆنیکەیشن دا (Telekommuikation) دا دەبینێتەوە و خەریکە لەم بوارە دا دەبێتە پێشەنگ لە جیهان دا.

هەروەک باسمان کرد  گەشەکردنی چین تەنها لە گەشەکردنی ئابووری دا قەتیس نەبووە. ئەوەتا چین تەنها لە ٤ ساڵ دا، هێزێکی سەربازیی دەریایی  پێکەوەناوە کە بە ئەندازەی هێزی سەربازی دەریایی فەرنسای گەورەیە. ئەم گەشەکردنەی چین لە ماوەیەکی پێوانەیی دا بەدەستهیناوە.

لە ساڵی  ٢٠١٧ دا لە جیهان بە بڕی ١٧،٧٣١ ملیار دولار شت و مەک هەناردەکراوە. ٩،٧١٦ ملیار دوڵار واتە لە ٪٥٤،٨ هەناردەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا وچین دا، ئەمەش بەپێی ئەو داتایانەی کە لەلایەن کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەکردن (UNCTAD)،

United Nations Conference on Trade and Development (UNCTAD)

گەشەکردنی ئابووری چین تەنانەت خۆی لە ئاڵوگۆرێ بازرگانی لەگەل خودی ئەمریکا دا رەنگی داوەتەوە.  ئەوەتا چین تەنانەت لە ڕێژەی هاوردە  و هەناردە کردنی شمەک بۆ خۆدی ئەمریکا، تەرازوی ئەم ئالوگۆرکردنە بە قازانجی خۆی لاسەنگ کردووە و شکاندووەتەوە. (بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەم جۆرە بووە:

کۆی مامەڵەی بازرگانی نێوانیان  ٥٥٨،٩ ملیار دولاری ئەمریکی بووە، ئەمریکا بەبری ١٠٦،٦ملیار شمەک و کاڵای بۆ چین هەنارەدە کردووە و بە بڕی ٤٥٢،٢ملیار شمەک و کاڵای لە چین هاۆردە کردووە. بەواتایەکی تر، لە بازرگانی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە، چین بری ٣٥٥،٦ملیار دولار سوودی بردووە.) بەمەش دەردەکەوێت کە چین نزیکەی ٣،٥ بەرابەری ئەمریکا شمەک و کاڵای بۆ ئەمریکا ڕەوانەکردووە.

ئەم هاۆکێشانە لە نێوان هەر سێ جەمسەری ئابووری مەزنی جیهانی (یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا، چین) دا بە قازانچ چین تەواو بووە وەک لەم خشتانەدا دەردەکەوێت:

خشتەی (٢)

  لەگەل  ئەمریکا لەگەل یەکێتی ئەوروپا
ڕێژەی هاۆردەی چین ١٩،٠ ١٦،٤
رێژەی هەناردەی چین ٨،٤ ١٠،٤

 

خشتەی (٣)

رێژەی هاوردەکرنی ئەمریکا لە ئەوروپا ١٨،٣
رێژەی هەناردەکردنی ئەمریکا لە ئەوروپا ١٩،٦

بازرگانی نێوان ئەم دوو جەمسەرەی جیهان (لە ساڵی ٢٠١٧ دا)

 

لە کاتێک دا ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩ دا گەورەترین دەوڵەتی هەناردەکەر بوو لە جیهان دا، بەڵام لەو کاتەوە، چین ئەو جیگایەی گرتووەتەوە و بووەتە گەورترین ووڵاتی جیهان لە هەناردەکردن دا.

لەرسەر ئاستی جیهاندا گەشەکردنی ئابووری چین پێگەی لە جیهان دا بە جۆرێک پتەو کردووە کە بتوانێت  دەست وەردان لە سیاسەت لە هەموو جیهان دا بکات. ئەم بەهێزیەی چین وایکردووە کە بتوانێت دەست بکات بە:

  • پەل هاۆێشتنی چین بۆ رۆژهەڵاتی باشووری ئاسیا، دروست کردنی دورگەی دەستکرد لە دەریای باشووری رۆژهەلاتی ئاسیا و بنیاتنای بنکەی سەربازی لەسەریان،
  • فراوان کردنی ئەو سنووورە دەریایانەی کە بە سنووری خۆی لەقەڵەمی دەدات (ئەمەش نەک تەنها نیگەرانی لە ئەمریکا دروستکردووە، بەڵکو لە ئوسترالیا، یابان، ڤیەتنام، ئەندەنوسیا و وولاتانی تریش)
  • بەرزکردنەوەی ئاستی داخوازیەکانی بۆ گەڕانەوەی تایوان بۆ باوەشی”دایکی” مەزن،
  • و بەرزبوونەوەی رادەی دەسەڵاتی چین لە هۆنگ گۆنگ.
  • هەروەها هەوڵەکانی بۆ بەستنەوەی ووڵاتانی ئەفریقیا لە رووی ئابوریەوە بە چین و پێدانی قەرزی گەورە بە ووڵاتانە، رەنگدانەوەی ئەم بەهێزیەی چینە لەلایەک و لەلایەکی تر نەخشەی سیاسی لە جیهاندا بەرەو گۆڕانی مەزن دەبات.

 

نەخشە ڕێگای چین ئەوەیە کە تاکوی ساڵی ٢٠٤٩ واتە لە یادی ١٠٠ ساڵەی ئازادبوونی چین و دامەزرانی دەوڵەتی چین پێشی ئەمریکا بکەوێتەوە و ببێتە گەورەترین و بەهێزترین دەوڵەتی جیهان.

 

ئەم گۆڕانکاریە مەزنانە و گەشەکردنی خێرایی چین و هەروەها پلانە درێژخایانەکەی، هۆکاری گۆڕانکارین لە سیاسەتی ئەمریکا. هەر بۆیە چەند ساڵاێکە هێڵکاری نۆی لە سیاسەتی ئەمریکا دا بەرجەستە دەکرێت.

چەقی ئەم گۆڕانکاریە مامەڵە کردنە لەگەل چین و پەیوندی نێوان ئەمریکا لەگەل چین دەگرێتەوە.

٦

بەرلەوەی بچینە سەر سیاسەتی ئەمریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی چین دەبێت ئاماژە بە گاڵتەجاری سیاسەتی “بازاری ئازاد” ‘بازرگانیکردنی ئازاد”، “کردنەوەی سنوور لەبەردەم هاوردەکردن کاڵاکان” و “کردنەوەی سنوورەکان لەبەردەم ئازادی هاتوو و چۆی سەرمایە” و “دەستی کارمان” بکەین وەک لە خوارەوە بۆ دریدەخەم  کە تەنها سیاسەتی خۆڵ لە چاۆکردنی گەڵان و دەوڵەتانی دواکەوتوو و هەژاری ئەم جیهانە یە.

ئەم سیاسەتە کە هەردەم دەوڵەتە زلهێزەکان و داموو و دەزگاکانیان وەک بانکی نێدەوڵەتی (World Bank) و سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی (IWF) کە دعایەی بۆئەم سیاسەتە دەکەن و بەسەر ووڵاتانی هەژارە دا دەیسەپێنن و تەنانەت زۆرجاریش بەسەر ئەو دەوڵەتانە ماناوەندانەدا دەیسەپێنن کە پیویستییان بە وەرگرتنی قەرزی دەرەکی دەبێت. ئەمەش لە چەند لاپەڕەیی ئایندەدا زیاتر روونی دەکەینەوە.سیاسەتی بازاری ئازاد و کردنەوەی سنوورەکانی ووڵاتان تەنها و تەنها بە سوودی دەوڵەتە زلهێزەکانە. پێیداگری کردن و داکۆکی کردن لەم سیاسەتە لەلایەن دەوڵەتە زلهێزەکانەوە تا رادەیەک رووکەشیە و تا ئەو کاتە درێژەی دەبێت کە  ئاڵوگۆرە بازرگانیانە بە سوودی خۆیان بشکێتەوە. بەڵام هەر کاتێک خۆیان و یان هەر یەکێکێان ببینن کە زەرەرمەند دەبن، دەست دەکەن بە داخستنی سنوورەکانیان و پێدایەکردنی سیاسەتی پرۆتکتسێۆنیزم (Protektionismus). بە مانایەکی تر بەرزکردنەوەی رێژەی باج لەسەر هاوردەکردن لەلایەک و لەلایەکی تر زیادکردنی “هاۆکاری و پشتیوانیان” (Subvention) بۆ سێکتەرە جیاوازەکانی ئابووری ووڵاتەکەیان، وەک بەخشینیان لە باج و تەنانەت وەرگرتنی کاڵاکان بە نرخێکی گران و دەرخستنی لە بازاردا بە نرخێکی هەرزان تر. ئەم دوو فاقەییە لە سیاسەتی هەموو دەوڵەتە زلهێزەکاندا بەدی دەکرێت.

تەنانەت زۆرێک لە جەنگەکانی نێوان دەوڵەتەکان لە مێژوودا و دوای دەرکەوتنی سیستێمی سەرمەیاداری، بۆ سەپاندنی ئەم سیاسەتی “بازاری ئازاد” بەسەر دەوڵەتانی لاوازدا دەگەڕێتەوە، وەک جەنگەکانی دژ بە دەوڵەتی عوسمانی و جەنگە یەک لە دوای یەکەکانی دەوڵەتەکانی ئەوروپا لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ دا بەسەر چین دا و لەوانە ئەو جەنگەی کە بە جەنگی “ئۆپێۆم” ناسراوە دەگەڕێتەوە.

تەنانەت زۆرێک لەو ڕێککەوتننامانەی بەسەر ووڵاتە تازە دروستکراوەکان دا (وەک ووڵاتانی عەرەبەی دوای جەنگی جیهانی یەکەم) ودەوڵەتە هەژارەکان ئەفریقیا و ئەمریکای لاتینی و ئەمریکای باشوور.) لە ژێر گوشاری بەرپاکردنی چەنگ و یان گەمارۆدان بە مەبەستی مەجبوورکردنیان بووە، بوە پەێڕەوکردنی سیاسەتی بازاری “ئازاد”.

لەوەش زیاتر زۆرجار مەبەست لە بازاری “ئازاد” تەنها ئازادی رەوانەکردنی کاڵاکانی خۆیان بووە، بۆ ئەو ووڵاتانە و نەک پێچەوانەکەی.

دەوڵەتە زلهیزەکان بۆ پاراستنی بەرژەوندیە ئابووریەکانی خۆیان هەردەم پەنادەبەنە بەر پەێەرەوکردنی ئەم دوو بنەما ئابووریە، ساتێک بەرهەمەکانی خویان لە جیهاندا ناتوانن کێبركی لەگەل بەرهەمی ووڵاتانی رکابەریان بکەن، دەست دەکەن بە پەیڕەووکردنی بەخشینی یارمەتی هەناردەکردن”، کە بە ئەڵمانی پێدەوترێت (Exportzuschüsse)، یەکێتی ئەوروپا ئەم یارمەتییە بە یارمەتیدەری هەناردەکردن ناۆدەبات (Exportbeihilfe) و یان بە قەربووکردنەوەی هەناردەکردنی(Exporterstattung). کاتێک لە بازاری ناوخۆش دا بەرگەی کێبركی بەرهەمی ووڵاتانی رکابەر ناکەن، پەنا دەبەنە بەر بەرزکردنەوەی رێژەی باج لەسەر ئەو کاڵا هاوردانە. بەمانایەکی تر، دەوڵەتە زلهێزەکان هەموو ڕێگایەک دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کەرتە ئابووریەکانی خۆیان. ئەم سیاسەتانە تەنانەت جیهانگیریش نەیتوانی ببێتە ڕێگەر لەبەردەم پێادەکردنی ئەم خۆپاڕێزیە واتە (Protektionismus). ئەوەتا یەکێتی ئەوروپا لەساڵێ ٢٠٠٤ دا و ساڵانی پێش ئەوساڵەش بەبڕی ٢،٨ملیار دولار پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵی دەکرد، لە بەرامبەردا ئەمریکا پشتیوانی هەمان کەرتی لە وولاتەکەی خۆیدا بە بڕی ٣،٢ ملیار دولار دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button