پەرلەمانتاران بۆ حکومەتی هەرێم: پاشەکەوتی خەڵک بدەرەوە ئەنجا داوای پارەی کارەبا بکە

لڤین:

بیست و پێنج پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، پێویستە حکومەت موچەی پاشەکەوتکراوی خەڵک بداتەوە ئەو کات داوای پارەی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان بکات.

لە راگەیەنراوێکدا ( ٢٥ ) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەدەکەن حکومەتی هەرێم سەرباری ئەوەی بەهۆی پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەوە زیاتر لە ( ١٠ ) ترلیۆن دیناری مووچەخۆران قەرزارە، بەڵام چەند رۆژیکە وەزارەتی کارەبا فشار لەسەر هاووڵاتیان دەکات بۆ گەڕانەوەی قەرزی کارەبا.

ئەو ٢٥ پەرلەمانتارە لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا کە ناویان لە خوارەوە نوسراوە دەڵێن، ماوەیەكە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم پێداگریی دەكات لەسەر دانەوەی ئەو قەرزی كارەبایەی لەلای هاوبەشانی كارەبایە، بۆیە هەڵوێستی ئەوان بەمجۆرەیە؛

١- ئەركی هەر هاونیشتمانییەكە بەرانبەر بەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشیدەكرێت، پارەی خزمەتگوزارییەكان بدات.

٢- دەبێت حكومەت پێش جێبەجێكردنی ئەم ئەركە لەلایەن موچەخۆرانەوە، ئەو مافە خوراوەی موچەخۆران بگەڕێنێتەوە؛ كە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا و لە چوارچێوەی نایاسایی “پاشەكەوتی موچە” و “لێبڕینی موچە” و “نەدانی موچە”دا كەوتوەتە سەری، كە زیاتر لە دە تریلیۆن دینارە و قەرزە لەسەر حكومەت، لەكاتێكدا قەرزی كارەبا، ناگاتە یەك لەسەر دەی ئەو پارەیەی كەوتوەتە لای هاوڵاتیان.

٣- دەبێت قەرزی كارەبا و ئاو و خانوبەرە و كۆی قەرزەكانی حكومەت، كە دەكەونە لای موچەخۆران، لەچوارچێوەی یاسای ژمارە ( ٢ )ی ساڵی ٢٠٢٠ چاكسازیی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینیی لە هەرێمی كوردستان دا جێبەجێبكرێن، ئەمەیش بە كردنەوەی “هەژماری بانكیی” و پاكتاوكردنی قەرزرە كەڵەكەبوەكان یەكلابكرێتەوە، وەكچۆن لە مادەی ( ١٣ / بڕگەی یەكەم، خاڵی  ١ )ی یاساكەدا جەختی لەسەركراوەتەوە، نەك وەزارەتێك بێت و بارگرانی دیكە بخاتە سەر موچەخۆران، كە هێشتا موچەیەكی تەواوەتیی بێ‌ لێبڕین-یان وەرنەگرتوە.

٤- ئێمەی پەرلەمانتاران ئەم پرسە بەهێند وەردەگرین و پێداگریی لەسەر ئەم مافە رەوایەی موچەخۆران دەكەین، كە توێژێكی فراوانی هاوبەشانی كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكانن و بە یاسایش ئەو مافەیان بۆ دەستەبەركراوە.

ئیمزاكان:

١- مەم بورهان قانع.
٢- عەلی حەمەساڵح.
٣- شادی نەوزاد.
٤- هەورامان گەچێنەیی.
٥- شیرین یونس.
٦- هەڵز ئەحمەد محەمەد.
٧- ئاشنا عەبدوڵلا.
٨- ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
٩-سەلمە فاتیح.
١٠- ئیسماعیل تەها سگیری.
١١- سیروان بابان.
١٢- محێدین حەسەن یوسف.
١٣- سەرچنار ئەحمەد.
١٤- دابان محەمەد.
١٥- شێركۆ جەودەت.
١٦- شیرین ئەمین.
١٧- شەمۆل ئاشتی سابیر.
١٨- دیاری ئەنوەر.
١٩- شایان كاكە ساڵح.
٢٠- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌.
٢١- جەلال محەمەد.
٢٢- رزگار محەمەد.
٢٣- روپاك ئەحمەد رەحمان.
٢٤- یاسین خدر تەها.
٢٥- كاروان گەزنەیی.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button