گۆڕانکاریەکانی تەرازووی هێز لە جیهاندا و کاریگەریەکانی لەسەر کوردستان

بەشی دووەم

٧

ستراتیژیەتی سەرەکی ئەمریکا لە هێشتنەوەی هەژموون و باڵادەستی خۆی دا بەسەر ئابووری و سیاسەتی لە جیهاندا دەبینێتەوە.

بە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا ئیترچین بە مەترسی بۆ سەرخۆی دەزانێت، بۆیە ستراتیژی ئەمریکا خۆی بەرامبەر چین گۆڕی. ئەم گۆڕانکاریە خۆی لە دوو خاڵ دا دەبینێتەوە:

١.هەوڵدان بۆ بەزاندنی چین بە ململانێ ئابووری و لە ڕیی زیادکردنی داهات

بۆ مانەوەی ئەمریکا وەک زلهێزی جیهانی یەکەم لەسەر ئاستی جیهان دا دەبێت بەرپەرچی چین بداتەوە و پێویستیی بە بەهێزتر کردنی ئابووریەکەیەتی.

بۆ بەدیهێنانی ئەم مەبەستە ترامپ دەستی برد بۆهەڵگیرسان و خۆش کردنی جنگی ئابووری بەرامبەر بە چین و هەوڵەکانی چڕ کردەووە بۆ لابردن و یان بەلایەنی کەمەوە، کەم کردنەوەی لاسنگی لە تەرازوی ئالۆگۆری بازرگانی لەگەل چین دا، (العجز المالي في التبادل التجاري مع الصين).  هەر بۆیە  ئەمریکا دەستی کرد بە بەرزکردنەوە باج بە ڕێژەیەکی گەورە لەسەر هاوردەکردنی کاڵای چینی.

ترامپ هەر لە میانەی هەڵەمەتی هەڵبژاردنەکان دا و بەرزکردنەووەی ئاڵایی “ئەمریکا لە خانەی یەکەم دا” (America First) دوو ئاماژەی لە خۆ دەگرت: یەکەم داکۆکی کردن  و حەق دان بوو بە ئەمریکا کە سزای ئابوورئ ئەو ووڵاتانە بدا ت کە پێش ئەمریکا کەوتبوون و دووهەم  داننان بوو بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ بەوەی کە ووڵاتانی تر پێشی ئەمریکایان داوەتەوە. ترامپ لە هەڵەمەتی هەڵبژاردنەکانی  ئەمریکا دەستی کرد بە رەخنەگرتن لە لاسەنگی ئاڵۆگۆوری بازرگانی ئەمریکا لەگەل چین دا و بەڵێنی دا بە گؤڕینی ئەم لاسەنگیە و بە زیادکردنی باج لەسەر هاوردەکردن لە چینەوە.

بەسەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکان دا لە ٢٠١٦ دەستی کرد بە پێادەکردنی ئەم سیاسەتە، بە هەردوو شێوازەکانیەوە واتە هەم بە پشتیوانی کردنی هەناردەکردن و هەم بە بەرزکردنەوەی باج لەسەر هاوردەکردن، بەتایبەتی لەسەر چین. لە سەرەتا دا، هەڵەمەتێکی راگەیاندنی دەست پێکرد و چینی وەک دەوڵەتێک پیشان ئەدا، کە دزیکردنی تەکنیک بوەتە پیشە و خسڵەتی ئەو دەوڵەتە. لەپاڵ ئەمەشدا دەوڵەتی جێن بە دەستوەردانی زۆرتوماتبار دەکرد لە دەستخستنە ناۆ ئابووری و دابینکردنی یارمەتی، بەمەش رێگای پاشگەزبوونی بۆ خۆی دەرەخساند تەنانەت  لە ڕێککەوتننامە جیهانیەکان، کە ئەمریکا واژووی کردبوو، و یان بەلایەنی کەمەوە پێشیل کردنی ئەو ڕێککەوتننامانە.

بۆ نموونە ترامپ لە ساڵێ ٢٠١٩ دا، ٢٨ ملیار دولاری وەک “یارمەتیدانی تایبەت”بۆ پشتیوانی کردنی جووتیارانی ئەمریکا تەرخان کرد. بە زیادکردنی ئەم برەپارەیە بۆ سەر هەر یەک لە پرۆگرامی پشتیوانی کردنی داهات و پرۆگرامی دابین کردنی بەرهەمەکشتوکاڵیەکان ئەوا بری ئەم “پشتیوانیە” (Subvention) دەکاتە ٣٣ ملیار دولار. لە کاتێک دا بەرزترین بری پارەی پشتیوانی کردن لەلایەن ڕێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتئ (WTO) لەم ساڵە دا بە ١٩ ملیار دولار دەستنیشان کرابوو. ئەم ڕێکخراوە نێودەولەتیە کە لە ساڵی ١٩٩٥ دا دامەزراووە، ئەرکی دەستنیشان کردنی بەرزترین بڕی پارەیە کە وەک یارمەتی لە بواری کشتوکال دا دەستنیشان دەکرێت، تاکو بازرگانی نێوەدەوڵەتی بە بەرهەمە کشتوکاڵ یەکان نەشێوێندرێ. (ئەم ڕێککەوتننامەیە ١٠٠ دەوڵەت واژووی کردووە و باپەند بوونی خۆیان بە ڕێککەوتننامەکە ڕاگەیاندووە، لەوانە ئەمریکاش.) ئەم “یارمەتیدانەی” دەوڵەتان بۆ کەرتی کشتوکاڵی (و نەک تەنها بۆ کەرتی کشتوکاڵی) زۆرینەی دەوڵەتانی جیهان پەیڕەوی دەکەن، بەتایبەتی دەوڵەتە زلهێزەکان و هەروەها دەوڵەتانی ئیقلیمیەکان لەوانە تورکیا و ئیرانیش.  (ئەمە لە کاتێکدایە، کە هەرێمی کوردستان، کە بەدەر لە نەوت ووڵاتێکی کشیوکاڵیە، کەمترین یارمەتی بۆ جووتیاران کوردستان دابین نا کات بە پێجەوانە، سنوورەکان واڵا دەکات بۆ هاۆردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، بەتایبەتی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان ئیران و تورکیا دا و بەمەش کەرتی کشتوکاڵی لە کوردستان نزیک بووەتەوە لە داڕمان.)

ترامپ و ئیدارەی ئەمریکا  لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٨ دا دەستیکرد بە هێرشە ئابوریەکە بۆ سەر چین بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • لە ٢٢/١/٢٠١٨ دا سەپاندنی ٣٠٪ باجی سزادان بەسەر بەرهەمەکانی زولار و لە نێوان ٢٠-٥٠٪ بەسەر ئامێری جشتن دا. (شایەنی باسە یەکێتی ئەوروپا هەر لە ساڵی ٢٠١٣ دا و بەمەبەستی پاراستنی کەرتی پیشەسازی خۆی، باجی لەسەرکەرتی وەبەرهێنایی زۆلار دا، بەسەر چین سەپاندبوو.
  • لە ٨/٣/٢٠١٨ دا دەرکردنی بریاری سەپاندنی باج بەسەر بەرهەمی پۆلا و ئەلەمنیومی چین دا، بە برەکانی ٢٥٪ و ١٠٪ ، کە لە ٢٣/٣/٢٠١٨ چووە بواری جێبەجێ کردنەوە. بریاری ئەم بەرزکردنەوەیە بە بەهانەی پاراستنی کەرتی پیشەسازی ووڵات بوو.
  • لە ٢٢/٣/٢٠١٨ ترامپ بریارێکی تری دەرکرد بە سەپاندنی بڕی ٥٠ ملیار دولار بەسەر بەرهەمەکانی چین دا و ودوای ئەوەی چەندجارێک دەسەتکاری لە بەرهەمەکان کرا، لە ٦/٦/٢٠١٨ لیستێک بڵاۆکرایەوە، کە یەکەم بەشی ٨١٨ بەرهەمی لەخۆ دەکرت و لە ٦/٧/٢٠١٨ بریاردرا بە سەپاندنی ٢٥٪ بەسەر ئەو بەرهەمانی ناویان هاتبوو لە لیستەکەدا سەپێندران.
  • لە ١٦/٤/٢٠١٨ بریاردرا بەسەپاندنی قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بۆ ماوەی ٧ ساڵ بەسەر کۆمپانیایی (ZTE)ی چینی دا. گەرچی ئەم بریارە بە مەرج لە ١٣/٧/٢٠١٨ هەڵوەشێندرایەوە، بەڵام بە برێ ١ ملیار دولار غەرامە بەسەر ئەم کۆمپانیا چینیەدا سەپێنرا.
  • لە ١٧/٩/٢٠١٨ دا بە بری ٢٠٠ ملیار دولار باجی سزا بەسەر چین دا سەپێنرا. چوونەبواری جێبەجێ کردنی ئەم بریارە دەبوو بە هەنگاۆ هەنگاۆ بێت. ١٠٪ ئەم برە باجە دەبوو لە ٢٤/٩/٢٠١٨ جێبەجێ بکرێت و ل مانگی یەکی ٢٠١٩ وەرگرتنی ٢٥٪ باجەوەرگرتن پیادە بکرێت. هەروەها بریاردرا، گەر هاتوو چین وەک کاردانەوە، سزا بخاتە سەر بەرهەمە ئەمریکێکان، ئەوا ئەمریکا بری ٢٠٠ ملیارەکە بۆ ٢٦٧ ملیار دولار بەرزبکاتەوە.
  • لە مانگی ٨ی ٢٠١٩ دا ترامپ ئاشکرای کرد، کە ٣٠٠ملیار دولار باج دەخاتە سەر هاوردەکردن لە چینەوە
  • هەوڵەکانی ئەمریکا تەنانەت پەلیکێشا بۆ داخوازی ترامپ لە ٢٢/٨/٢٠١٩ بۆ داخوازی لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان، کە دەست هەڵگرن لە کارگەکانیان لە چین و ڕاکێشانی ئەو کارگانە بۆ ناۆ ئەمریکا.هەروەها بە هەنگاۆی کرداری ئەمریکا بریاری دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی کارکردنی چەندین کۆمپانیایی چیینی وەک تیک تۆک وبەمەش کاری لەسەر کەم کردنەوەی مونافەسە لەبەردەم کۆمپانیا ئەمریکیەکان دا دەدات.

٨

چین دەستەوەستان نەوەستا لە بەرامبەر ئەم پەلامارانەی ئەمریکا، بەڵکو ئەمیش کاردانەوەی نیشاندا، لەوانە

  • زیادکردنی بری باج لەسەر هاوردەکردنی لە ئەمریکا. لەسەرەتا دا و لە ٢/٤/٢٠١٨ دا باجی زیادکرد لەسەر پۆلا و ئەلەمینۆم وو بە بڕی ٣ ملیار دولار باجی خستەسەریان
  • لە ٤/٤/٢٠١٨ ژمارەی ئەو بەرهەمانەی کە باجی خستنە سەر، و باجی ٥٠ ملیاردولاری خستەسەر ١٠٦ بەرهەمی تر ئەمریکی.
  • لە ١٦/٦/٢٠١٨ دا باجی زیادکرد لەسەر ٦٥٩بەرهەمی ئەمریکی کە ٥٤٥ بەەرهەمیان، بەرهەمی کشتوکاڵی، ئۆتۆمبێل، بەرهەمی ناۆ ئاو وەک ماسی..هتد، و ١١٤ بەرهەمیان کالای کیمیایی، بەرهەمی پزیشکی و بەرهەمهێنانی وزە. کۆی باجی زیادکراوە گەیشتە ٦٠ ملیار دولار.
  • لە ٢٢/٨/٢٠١٩ چین رایگەیاند، کە بە نیازە بە بەرزکردنەوەی باج لەسەر کاڵای ئەمریکی بە برێژەی ١٠٪ بەمەش باجی بە بری ٧٥ملیاردولاری تر بەرزکردەوە  و ئەم بەرزکردنەوەیە لە نێوان ١٩/٩ تاکو ١/١٢ی ٢٠١٩ دا جێبەجی دەکرێت.
  • لەهەمان کات دا چین پەنای برد بۆ دووهەنگاوی تر بۆ بەرەنگاربوونەوەی جەنگی بەرپاکراۆ لەلایەن ئەمریکاوە، لەلایەک ڕێکخراوی (WTO) بۆ نێوەندگیری لە نێوان چین و ئەمریکا و سکاڵای لەرسەر ئەمریکا تۆمارکرد. لە حوکمی ئەم ڕێکخراوەش هاتووە کە ئەمریکای یاسای بازگانی نێودەوڵەتی پێشێل کردووە و لەلایەکی ترەوە و لە ٥/٨/٢٠١٩دا بەهای رینمینبی دابەزاند

هەوڵەکانی ترامپ بۆ زیادکردنی داهاتی ووڵات خۆی تەنها بە بەرزکردنەوەی  باج قەتیس نەکرد، بەڵکۆ ئەمریکا دەستی کرد بە سەپاندنی عقودی فرۆشتنی چەک بەسەر ووڵاتانی کەنداۆ وبەمەش گێڕانەوەی سەرمایە کەڵەکەبووەکان لەم ووڵاتانەد بۆ ناۆ ئەمریکا و زیادکردنی داهاتی ئەڵمانیا.

٢.  لەپال هەوڵەکانی باسکرا ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی خەرجیەکانی دەدا

ئەمریکا لەهەمان کاتدا بۆ کەمکردنەوەی خەرجیاکانی خۆی و رەخساندنی بارێکی باشتر بۆ کەرتی پێشەسازی ئەمریکا چەندین هەنگاۆی تری گرتەبەر:

  • فشارخستنە سەر ووڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا بۆ بەرزکردنەوەی خەرجیەکانیان لە بواری سەربازییدا
  • هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی ڕێککەتننامە (NAFTA) لەگەل کەندا و مەکسیک دا، بە سوودی ووڵاتی خۆی
  • هەوڵدانی ئەمریکا بۆ فراوانکردنی دیواری نێوان ئەمریکا و مەکسیک و سەپاندنی تێچوونەکەی بەسەر ودی مەکسیک دا.
  • بریاری کشانەوە لە ئەفغانستان و ڕێککەوتن لەگەل ڕێکخراوی تالیبان دا.
  • هەوڵدان بۆ کشانەوە لە عێراق و یان سەپاندن تێچوونی سەربازەکانی بەسەر عێراقدا.
  • کشانەوەی سەربازەکانی لە کوردستانی رۆژئاوا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button