گۆڕانکاریەکانی تەرازووی هێز لە جیهاندا و کاریگەریەکانی لەسەر کوردستان

بەشی  کۆتایی

 ٩

گۆرانکاری تەرازووی هێز لە جیهاندا و بەهێزبوننی چین، ئەمریکا خۆی بە ناچاری لە کۆکردنەوەی هێزەکانی خۆییدا دەبینێتەوە. بەمەش  ئەمریکا قورسایی سیاسەتی خۆی دەگوازێتەوە بۆ باشورری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەو گرنگیەی بە رۆژهەڵاتی ناۆراست لە سەرەتایی دەیەی ٩ی سەدەی رابردوو دا دەدا، کەم دەبێتەوە.

ئەم ستراتێژە نۆیەی ئەمریکا وایکردووە، کە ووردە وردە خۆیی لە کێشەکانی رۆژهەلاتئ ناۆراست بدزێتەوە و تەنانەت هێزە سەربازیەکانی لەم ناۆچەیە پاشەکشێ پێبکاتەوە، هەر وەک باسمان کرد.

وەرچەرخانی چەقی سیاسەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی باشووری ئاسیا و کەمبوونەوەی بایەخی بە رۆژهەڵاتی ناۆراست، بۆشاییەک لەم ناۆچەیەدا بەجێدەهێڵێت، کە لەلایەک روسیا کار لەسەر پڕکردنەوەی دەکات و لەلایەکی تر دەوڵەتە ناۆچەییەکان، وەک ئیران، تورکیا، و بە  ڕێژەیەکی کەمتر، میسر و عەرەبستانی سعودیە.

هەوڵەکانی روسیا بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە بۆ ئەمریکا مەترسیدارە و هەستیارە. پەیوەندیەکانی لەگەل ئێراندا بەتایبەتی لە کاتی حوکمڕانی ترامپ دا روو لە خراپی و گرژی زیاترکرد، بەتایبەتی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی لەگەل ئێران دا  واژووی کردبوو.

روسیا هەلگیرسانی جەنگ لە سوریا بەهەل زانی بۆ هاتنەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناۆراست، بەتایبەتی دوای ئەوەی پێگەی خۆی لە لیبیاش لەدەست دا و هاۆپەیمانان بە بۆمباران کردنی لیبیا نەوەستان، بەڵکو رژێمەکەی معمر قەزافیان لە ناۆبرد، بازرای لیبیا یان لەبەردەم روسیا دا داخست. پشتگۆێخستنی روسیا کاردانەوەی پێچەوانەی خواستی ووڵاتانی رۆژئاوای لێکەوتەوە. هەڵگیراسانی جەنگی ناۆخۆ لەهەردوو ووڵات سوریا و لیبیا ڕێگای بۆ هاتنەوەی روسیا بۆ ناۆچەکە مەیسەرکرد و لە لیبیا دەستی کرد بە پشتیوانی لایەنێکی جەنگی ناۆخو لە سوریاش بە پشتیوانی کردنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد.

ئەمریکا، گەرچی لەکاتی بەهێزبوونی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و سەرکەوتنە سەربازیەکانی لە عێراق و سوریا، مەجبوو بوو هاۆپەیمانیەک پێکبهێنێت بۆ بەرەنگار بوونەوەی تێرۆری دەوڵاتی ئیسلامی، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەم دەوڵەتە، نەک تەنها مەترسی دروست کرد بۆ سەر بەرژەوندیەکانی ئەمریکا و نەک تەنها خۆی بە کۆشتن و سەربڕێنی هاوۆڵاتی ئەمریکی نەوەستایەوە، بەڵکو هەنگاوی خێرای دەنا بەرەو ئەوەی وەک دەوڵەتێک لە رۆژهەڵاتی ناۆراستدا جێگیرببێت و بەمەش دەبووە هەرەشەیەکی هەمیشەیی بۆ ئەمریکا و هاۆپەیانەکانی لە ووڵاتانی کەنداۆ و عەرەبستان سعودیە و ئیمارات و میسر ودواجار بۆ ئیسرائیلیش. بۆیە ئەمریکا و لەڕێگای سەربازیەوە و بۆ ماوەیەکی دیاریکراۆ و بە پشتییوانی دەوڵەتانی هاۆپەیمانان بەچڕ و پڕی مەترسیەکانی دەولەتی ئیسلامی کەم کردەوە بە هێڕشە سەربازی. لەهەمان کاتدا کاری بۆ ئەوە دەکرد، کە لە کاتی بەجێهێشتنی ناۆچەکە بۆشاییەکی گەورە بۆ روسیا لە ناۆچەکەدا بەجێنەهێلێت.

١٠

مەترسییەکانی بۆ سەر کوردستان

ڕێگەچارەی کە ئەمریکا گرتیەبەر، هەڵکردنی چرای سەوزبوو بۆ ووڵاتانی دوستی خۆی لە ناۆچەکەدا.

  • بەمەش عەرەبستانی سعودیە و ووڵاتانی تری کەنداۆ، پەلاماری یەمەنیان دا. هەروەها لە ڕێگای یارمەتیدانی چەک و پارەوە دەستوەردانی زۆریان لە سوریا و لیبیا دا کرد، تەنانەت یارمەتی فرۆکەشیان بۆ لایەنێکی شەرکەر (هیزەکانی حەفتەر، کە بەناۆی سوپایی نیشتیمانی لیبیاوە شەردەکات) بەڵام دەرکەوەت کە ئەم ووڵاتانە تەنانەت دوای چەندین ساڵ لە بەشداریکردنیان لەو جەنگانە دا زۆر لەوە بچووکترن کە بتوانن بۆشایی ئەمریکا پربکەنەوە و تەنانەت لە یەکێک لەو جەنگانە بە سوودی خۆیان یەکلابکەنەوە. ئێرانیش هاۆشێوەی ووڵاتانی تری ناۆچەکە جەنگی سوریا و یەمەن ودەرکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی لە هەر یەک لە عێراق و سوریا بە هەل زانی بۆزیاتر دەستخستنە ناۆ کاروباری دەوڵەتانی ناۆچەکە و لە عێراقدا و حەشدی شەعبی وەک ئامراز بۆ ئەم بابەتە بە باشترین شێوە بە سوودی خۆیان بەکاردەهێنن.
  • ئێران لە سەرەتادا، رووخاندنی رژێمی بەعس و دواتر هاۆشێوەی ووڵاتانی تری ناۆچەکە جەنگی سوریا و یەمەن ودەرکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی لە هەر یەک لە عێراق و سوریا بە هەل زانی بۆ زیاتر دەستخستنە ناۆ کاروباری دەوڵەتانی ناۆچەکە و لە عێراقدا چەندین گروپی تێروریستی وەک حزب اللە و هاۆشیوەکانی و بەتایبەتی حەشدی شەعبی وەک ئامراز بۆ ئەم بابەتە بە باشترین شێوە بە سوودی خۆیان بەکاردەهێنن و لە ململانیەکانیان دا دژ بە ئەمریکا و هەموو هێزێکی نیشتیمانی بەکاریان دەهێنن. هەموو عیراقیان بە “گروۆگان” (رهینە) گرتووە. ئەوەش ئاشکرایە، کە ئیران سیاسەت لە عیراقدا بەمەبەستی گەیشتنی کورد نییە بە مافەکانی، بەڵکو هەوڵیداوە لە رابردوودا و لە ئیستاشدا هەوڵدەداتك، کورد وەک وەرقیەک بەکاربهێنێت و بە گەیشتن بە ئامانجەکانی دەستبەرداری هاۆکاری کورد دەهێنێت، هەروەک چۆن لە ساڵی ١٩٧٥ دا و لە کاتی حوکمڕانی شاە دا ئەنجامی دا.
  • تورکیا ئەم هەلەی قۆستەوە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی و زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی. هەوڵی فراوانخۆازی و داگیرکاری، لیبیا، سنوورە دەریایەکان دەریای ناۆراست و سوریای لەخۆ گرت. لەهەمان کاتدا و بە بەرچاوی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، روسیا، عیراق، ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، حیزبەکانی کوردستان ناۆچەی بادینان داگیردەکات، بەبێ ئەوەی یەک ووشە، یەک رەخنە، یەک سەرەکۆنە کردن، لەسەر ئەم بابەتە لە دەمیان بێتە دەرەوە. نە حکومەتی هەریمی کوردستان نە پەرلەمان نە حیزبەکان یەک کۆبوونەوی ئاسایی و نە یەک کۆبەەونەوە نا ئاسییان لەسەر ئەم داگیرکاریە ئەنجام نەداوە وتەنانەت داوای کۆبوونەوەیەکی لەسەر ئەم بابەتە ئاشکرا نەکردووە.

تورکیا لە سیاست وجەنگی لێبیا دەستکەوتی باشی بۆ خۆی زامن کردووە. هەڵبەتە ئەم سەرکەوتنانەی تورکیا بۆ بەهێزی تورکیا ناگەرێتەوە، بەڵکو بۆ ئەندامێتی لە پەیماننامەی ناتۆدا دەگەڕێتەوە، دەنا تورکیا بە تەنها لە ململانێەکانیدا بەرامبەر بە دەوڵەتێکی زلهێزه وەک روسیا خۆی نەدەگرت. بەواتایەکی تر ناتۆ بەلایەنی کەمەوە چاۆپۆشی لەم پەل هاویشتنانەی تورکیا کردووە. بەڵام من زۆر ناچمە سەر ئەو دەستکەوتانە، بەڵکۆ دەمەوێت زیاتر تیشک بخەمە سەر سیاسەتەکانی بەرامبەر بە گەلی کورد.

سیاسەتی تورکیا سەبارەت بە سوریا ولە سەرەتا دا خۆی لە رووخاندنی رژێمی ئەسەد دا دەبینییەوە و ئەمەش خاڵی هاۆبەشی نێوان تورکیا  ووڵاتانی کەنداۆ بوو. هەر بۆیە تا دەهات تورکیا زیاتر خۆی لەو ووڵاتە عەرەبیانە نزیک دەکردەوە. بەلام تورکیا مەبەستی بوو ئیخوانیەکان جێگیروەی رژێم بن، ووڵاتانی عەربی کەنداۆ یارمەتی لایەنە سەلەفیەکانیان دەدا. بۆیە پاش ماوەیەک ناکۆکی کەوتە نێوانیان. تورکیا تەنها پاڵپشتیی لایەنە ئۆپۆزیتسێۆنە توندڕەو و تێروریستەکانی سوریایی دەکرد ولە هەمان کاتدا وەک گەورەترین دوژمنی کورد هانی هەموو ئەم گروپە تێرۆریستەکانی وەک قاعدە، بەرەی نووسرە و داعشی دەدا بۆ پەلاماردانی کورد و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی کوردی هەر لە شنگالەوە و تاکوهەموو کوردستانی رۆژئاوا. کاری تورکیا بەم هاندانەوە نەوەستا، بەکردنەوەی سنوور بۆ پەیوەندی کردن بەو گرووپانەوە قەتیس نەبوو، بە چاۆپۆشیکردن لە هاتووچۆیان و کۆکردنەوەی کومەکی دارایی لە مزگەوەت وشووینەگشتیەکانی تورکیا نەبوو، بەڵکو حکومەت خۆی هاۆکاری راستەوخۆشی دەکردن، تەنانەت لە ناۆ خودی تورکیا ڕاودووی رۆژنامەنووس و دامودەزگای داد دەکرد، کە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکرد و هاۆکاریەکانی تورکیا بۆ ئەم گرووپە تێرۆریستانە بە هاۆکاریکردنی دارایەوە نەوەستایەوە، بەڵکو پڕجەکیشی دەکردن، بریندارەکانی لە نەخۆشخانەکانی خۆییدا تیماردەکردن. ساتێک ئەمەش لە بەرامبەر خۆڕاگری شەرڤانان و پەیەدە سەری نەگرت، راستەوخۆ پەلاماری کوردستانی رۆژئاوای دا و ناۆچەی عەفرین داگیرکرد و لەوکاتەوە تاوانەکانی دەژ بە مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ، کۆمەلکوژی، و جینوسایدکردن و بە “تورک”کردنی عەفرین و ناۆچەکانی تری کوردستانی رۆژئاوا کە کەوتە ژێردەستی تورکیا درێژە پێ دەدات.

سیاسەتی  بە “تورک” کردنی کوردستانی رۆژئاوا دوای داگیر کردنی عەفرین، لە لایەن تورکیا بە ئاشکرا و بەبێ پەردەپۆشکردن و بەبێ سڵمینەوە پەیڕەۆ دەکات.

ئەوەی زۆر جێگای مەترسیە، ئەوەیە، کە تورکیا بە پارەی یەکێتی ئەوروپا پاکتاۆی نەژادی لە عەفرین ئەنجام ئەدات، بە بەهانەی دروستکردنی  ناۆچەی پارێزراو بۆئاوارەکان (ئەم ناۆچەیە پاڕێزراوە تەنها بۆ تورک و عەربی هاوردە و تێرۆریستان) و ڕیگری کردن لە چوونی پەنابەر بۆ ئەوروپا، ئەنجام ئەدات. یەکێتی ئەوروپا گەرچی دەزانێت لە عەفرین چ باسە و چی دەگوزەرێت، گەرچێ دەزانیت کە رۆژانە کوردی ئەو ناۆچەیە دەر بە دەر دەکرێت، ئەنفال دەکرێت، بەڵام تاکو ئیستا زیاتر لە ٥،٥ ملیار  داوە بە تورکیا، بەمەش تورکیا سیاسەتی پاکتاۆنەژادی کورد لەو ناؤچەیە بە پارەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدات.

ئەم سیاسەتی ئەردۆگان سیاسەتی هەموو تورکیایە، بە دەر لە هەدەپە، سیاسەتی هەموو پارتەکانی ئەو دەوڵەتە، هەر لە داد و گەشەپێدانەوە، تاکو مەهەپە و جەهەپە. هۆکاری ئەو دوژمنایەتیە گەورەیەی تورکیا بۆ کورد زۆرن. تورانچێتی، نەژادپەرەستی، رەگەزپەرەستی خسڵەتی ئەو دەوڵەتەیە. لەهەمان کاتدا دەزانن لە مێژوو و لە ئیستاش دا، چەند و چ جورە تاوانیان بەرامبەر بە کورد کردووە هەروەها دەزانن، کە خاڵی هەرە بەهێزی ئەو ووڵاتە  بوونی سەرچاوەی ئاوە کە ئەم خاڵە بەهیزە ساڵ بە ساڵ گەورە تر دەبێت، هەمووشیان دەکەوێتە کوردستانی باکوورەوە بەدەرلەمەش ٢٥٪ ی خاکی ئەو دەوڵەتە، خاکێ کوردستانە. بنکە سەربازیەکانی ناتو بۆ چاۆدیریکردنی یەکێتی سۆڤێیەت لە کوردستان دا دامەزرابوو، لەبەر گرنگی و پڕبایەخی هەلکەوتە جۆگرافییەکەی.

دوژمنایەتی تورکیا دژ بە هەموو کوردە و تەنها بە بەشیکی کوردستان و یان بە پارتێک نەوەستاوەتەوە. سیاسەتی تورکیا لە باکووری کوردستان روون و ئاشکرایە، کە بریتیە لە تواندنەوەی گەڵی کورد. نۆێترین هەنگاوەکانی تورکیایی ئەردۆگانی خۆی لە قەدەغەکردنی هەدەپە دەبینێتەوە. ئەم پارتە بە هێزی چەکداری هەیە و نە بانگەواز بۆ خەباتی چەکداری دەکات. پێشتریش زۆربەی سەرکردەناۆدارەکانی ئەم پارتەی خستؤتە کونجی زیندانە تاریک و توونەکانی ئەم رژێمە رەگەزپەرستە. لەسەرەوەش ئاماژەمان بە سیاسەتی تورکیا دا لە رۆژئاوای کوردستان.

 

١١

 

سیاسەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە سیاسەتەکانی لە پارچەکانی تر باشتر نیە. تورکیا هەر لەسەرەتایی دەیەیی نۆهەمی سەدەی رابردوو، و دەستنیشان کردنی ناۆچەی دەژەفرین لە هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر ئەم هەرێمە گرتووەتە بەر و هەرێمی کوردستانی کردووە بە ئامانج. ستراتیجی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە کورد و بەتایبەتی تر هەرێمی کوردستان خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە:

  • بەهێزکردنی حکومەتی ناوەندی لە عێراق دا هەر بۆیە کار لەسەر ئەم خاڵانە دەکات:
  • دژایەتی کردنی فیدرالیەت دەکات لە عیراقدا و هەروەها دژایەتی هەموو ئەو خاڵانەی ناۆ دەستووری عێراق دەکات کە مافی کوردی زامن کردووە.
  • ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی کورکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش وەرقەی تورکمان بەکاردهێنێت و هاۆکاری تەنانەت سەربازیی تورکمان دەکات و دژایەتی کوردیان پێدەکات.
  • هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی کۆنترۆلکردنی نەوەت و گازی سرووشتی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و ساتێک ئەمەی بۆ ناچێتە سەر، هەوڵدان بۆ دەستگرتن بەسەر نەوت و گازی هەرێمی کوردستاندا و دزینی ئەم سامانە سروشتیانە (گرێبەستە نەوتیی و گازییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کە سوودمەند تەنها تورکیایە، هیچ لەم سیاسەتە ناگۆڕێت، بەڵکو ئەمە ڕێگرە لەوی کورد سوود لەم نەوتە ببینێت و لەکاتی پێویستدا وەک کارتی فشار بۆ سەر عیراقیش بەکاردەهێنێت بۆ فەرزکردنی مەرجەکانی بەسەر دەوڵەتی ناوەندی دا.)
  • هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵ کردنی سنوور لەلایەن حکومەتی ناوەندی عیراقەوە.
  • لاوازکردن و بچووک کردنەوەی قەواری هەرێمی کوردستان:
  • هەولدان بۆ دروست کردنی و قووڵکردنەوەی جێاوازی لە نێوان پارت و حیزبە کوردستانیەکان هەرێم لە ناۆ خوێاندا و هەوەها لەگەل حیزبە کوردستانیەکانی پارجەکانی تری کوردستان.
  • ڕێگریکردن ودانانەی بەربەست لەبەردەم گەشە کردن و سەربەخۆیی ئابووری هەرێمی کوردستان و بەستنەوەی ئابووری هەرێم بە ئابووری تورکیاوە.

 

تورکیا بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیجەیەکانی نە سل لە کردەوەی سەربازی دەکات و نە لەداگیرکاری، بەتایبەتی چونکە لە ناۆ تورکیا دا  بۆچوونی جێاواز نییە سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەل کورد و کەیسی کوردییدا.

لە ناۆ تورکیا دا و بەر لە دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیاش، واتە لە کاتی دەوڵەتی عوسمانی دا، سوپا رۆلێکی تایبەتی لە ناۆ کۆمەڵگای تورکی دا گێراوە. دامرکاندنەوەی شۆرشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد لە کوردستانی باکوور دا لە بیستەکان و سییەکانی سەدەی رابردوودا لە ناۆ تورکیا دا وەک شانازیەک بۆ سوپا تەماشا دەکرێت، گەرچی هەریەکێک لەو سەرکەوتنانە ، گەرچی لەو هێرش و پەلاماردانانە دا تاوانی زۆر ترسناک و قێزەوەندی ئەنجام دراوە و کۆمەڵکوژی و جینوساید کردنی کورد  لێکەوتووەتەوە (و هەروەها گەلی ئەرمەن لە زەمەنی حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانی دا)، (لە کاتێکدا ئەنجامدانی تاوانت لەم جۆرە مایەی شەرمەزاریە لای هەموو مرۆڤێکی خاوەن هەست).

ئەم ڕۆلە تایبەتەی سوپا لە تورکیا بەوەدا دەردەکەوێت، کە لە هەریەک لە ساڵەکانی ١٩٦٠، ١٩٧٠، ١٩٨٠ دا کودەتایی سەربازی ئەنجام داوە. سوپای تورکیا سوپایەکیی گۆشکراوە بە ئایدیۆلۆجیا کەمالیزم ونزیەکە ١٠٠ ساڵە بە زهنێەتی کمال ئەتاتورک پەروەردە کراوە. لە ناۆ پارتەکانی تورکیا دا جەهەپە وەک گەورەترین هێزی ئۆپوزیتسێونی ناۆ تورکیایی ئەردۆگان، خۆی بە هەڵگری بەرنامەی کەمالیزم و وارسی شەرعی و میرات هەلگری ئەم بۆچوونە دەزانێت.  یەکێک لە بنەما هەرە سەرەکیەکانی کەمالیزم خۆی لە دژایەتی کورد دەبینێتەوە و ئەم تەیارەش بەمە گەورە بووە.

لە ناۆ تورکیا دا مەهەپەش (کە بەگورگە بۆرەکانیش ناسراون) هەیە، کە ئەمیش و زۆر توندڕەوتر لە جەهەپە، هەڵگری بیری تۆرانیزمە وئەم بیرەشی تێکەڵ کردووە بە ئیسلامەوە. ئەردوگان و تەیاری ئیخوانی کە خۆی لە پارتی دادوگەشەپێداندا دەبینێتەوە، گەرچی لە ١٠ ساڵی رابردوودا و بەتایبەتی تر دوای دوایین کودەتا سەربازییەکەی تورکیا دژ بە ئەردۆگان هەوڵیداوە، لایەنگرانی عەلمانیەت (کە یەکێکە لە بنەماکانی کەمالیزم) لە ناۆ سوپا دا وەدەرنێت، بەڵام کاری لەسەر وەلاوە نانی رەگەزپەرستی و دژایەتی کورد لە ناۆ سوپادا بکات.

 

كشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە ناۆچەکەدا، وهەڵکردنی چرای سەوز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ تورکیا وایکردووە کە تاکو دێت دەستوەردانەکان و پەلامارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاتر و فراوان ترو چڕ تر دەکات. تاکو دێت ژمارەی بنکە سەربازیەکانی لە هەرێمی کوردستان دا زیاتر دەکات، بە قووڵای زیاتر دەستدرێژی دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان. ئەمەش لە بەر چاوی کاڵی هێچ سەرکردەیەک کورد نییە  بۆ دژایەتی تەنها یەک حیزب و لایەنێک نییە، گەرچی تورکیا بوونی پەکەکە وەک بەهانە بەکاردەهێنێت، بەڵام لە راستییدا، پەلامارەکانی دژی هەموو گەلی کوردە، ومەرامی راستیی زیندووکردنەوەی کێشەی مووسلە و لکاندنی هەرێمی کوردستانە بە تورکیاوە، هەربۆیە زەررمەند هەموو کوردە، نەک یەک لایەن، جا بەخۆیان بزانن یان نا. ئەم بارودخە جیهانەیە کاریگەریی خراپ و زیانی گەورە بۆ سەر گەلی کورد دروست کردووە. لەکاتێکدا گەلەکەمان بەدەست، گەندەڵی و هەژاری و بێکاری و نەبوونیەوە دەناڵێنێت، دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان و دەوڵەتە ناۆچەیەکان بە تایبەتی تورکیا نەخشەی مەترسیدار بۆ کورد دەکێشن.

دژایەتیکردنی کوێرانەی تورکیا بۆ هەرێم کوردستان لە برینەوەی دارستانەکانی کوردستان دەردەکەوێت، بەلام دەبینین هەموو ڕێکخراوەکانی ژینگە و ژینگە”پاڕێزەرانی” جیهان دەمیان نووقاوە و چاویان بەستراوە. بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە، کورد لە عەفرین رادەگۆێزرێنەوە، هەموو جیهان نەک تەماشا دەکەن بەڵکو یەکێتی ئەوروپا و بەتایبەتی ئەڵمانیا دەبنە ڕێگر لەبەردەم هەموو جۆرە سزادانێکی تورکیا. یەکێتی ئەوروپا دیسانەوە بەتایبەتی ئەلمانیای مێرکل و هایکۆ ماس و لەژێرناوی دەستخۆشی کردن لە تورکیا بۆ یارمەتیەکانی بۆ پەنابەرەکان گفتوگۆکانیان لەگەل تورکیادا چر تر دەکەن بۆ تەرخان کردن و هەڵرشتنی پارەی زیاتر بۆ تورکیا تاکو باشتر سیاسەتی بە “تورک”کردنی عەفرین بەرەوپێشەوە بەرێت و تاکو درێژەبدات بە دەربەدەرکردنی کورد و ئاوارەکردنیان، تاکو پاکتاۆی نەژادی کورد لەو ناۆچەیە ئەنجام بدات. یەکێتی ئەوروپا کار لەسەر چاککردنی پەیوەندیەکانی لەگەل تورکیا دەکات. توندڕەوی خودی ئەردۆگان خەونە سەوز و سوورەکانی بە زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی دەست درێژی کردنەکانی بۆ دوورگەی قوبرس و سامانە سرووشتەیەکانی ئەو دوورگەی بوونەتە مایەی سەرئێشە بۆ ئەوروپا و نەک نەخشە درێژخایەنەکانی تورکیا بۆ پاکتاوی نەژادی لەڕێی دەستدرێژیکردنی  سێکسی بەرفراوان بۆ سەر ژنی کورد لە عەفرین، کە بە بەر چاۆی هەموو جیهانەوە ئەم کارە قێزوەندانە ئەنجام دەدات بەبی ئەوەی ڕێکخراوە جیهانیەکانی “ژنان”، بە بەیاننامەیەکیش داکۆکیان لێ بکەن.

ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە لە خۆمان بیرسیین، حکومەتی عێراق، پەرلەمانی عێراق، ئەو هەموو حیزبە شۆڤێنیەکانی عەرەب و حیزب و گرووپە شیعەکان لە کۆیی ئەم پێشیلکردنی سەروەریەکانی عێراق لەلایەن تورکیاوەن؟؟؟

لەهەمان کاتدا دەبێت ئەوەش لە خۆمان بپرسین حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، حیزبەکانی کوردستان و بەتایبەتی ئەوانەی حوکمڕانن هەروەها ئەوەی خۆی بە ئۆپۆزیتسێۆن لەقەڵەم دەدات، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ژنان، ژێنگە پاڕێزیی کوردستان لە کۆیی ئەم رووداوانەدان؟؟؟؟ کام کۆبونەوەی ئاسایی و نا ئاسییان بەست لەسەر ئەم بابەتانە؟ لە کۆییدا رەخنەیەکیان لە سیاسەتەکانی تورکیا گرت، لە کوێدا ئەم سیاسەتانەیان سەرەکۆنە کرد؟؟  ئەی بۆمان هەیە بپرسین لە کۆێ  و لە کەیدا کوردستانیان لە داگیرکاری تورکیا پاراست؟؟؟ ئەی نەخشەو پلانیان چییە بۆ داهاتوو لە هەمەبەر ئەم هەموو گۆڕانکاریانە لە تەرازووی هێزدا لە جیهان، یان ئەوەتا هەروەک جاری جاران، دەڵێن “کورد بە پیلانی نێودەوڵەتی” دەستکەوتەکانی لێ زەوت کرا وتا “شۆرشێک یان ڕاپەرێنێک یان حکومەتی هەڕێمێکی تر بە خواتان دەسپێرین!!”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button