وەزیری تەندروستی تۆ لەکوێییت؟

لڤین:

بیستم وتوتە ”نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا حزبیه‌و پاره‌ی بۆ خه‌رج ناكه‌ین”.

ئەو نەخۆشخانەیە لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکەوە دروستکراوە بەخێر خوازی بۆ خزمەتی گەرمیانی خێر لە خۆنەدیو جەنابی وەزیری حزبی، بەوهیوایەی ئەو کەسانەی بەشداربون لەدروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیە بێدەنگ نەبن و جوابێکی کەمەر شکێنت بەنەوە، دەڵێی جەنابتان حزبی نین!

تۆ بە تەلەفونیكی ئارین، گەر بڵێت هەتا سبەی لە سەر یەك پێ بوەستە دەوەستیت، ئێستا بۆ ئەو گەنجانەی کەحەقی خۆیانە دابمەزرێن و موچەیان هەبێت هەمویان كوڕی ئەو گەرمیانەن کەسامان و داهاتەکەی دەدزن هیچیان پێ ڕەوانانبینن، ئەوان لە یەكەم رۆژی كۆڕۆناوە خزمەت بە خەڵكی گەرمیان دەكەن بێ وچان و بێ ترس كار دەكەن و خزمەتی نەخۆشەكانی گەرمیان دەكەن و چەندین مانگە بێ موچەن، لەكاتێكدا كە سەرۆك وەزیرانەكەت كە مەسرور بەرزانیە لە ترسی كۆڕۆنا شەش مانگ خۆی شاردبووە بۆ ئەوەی توش نە بێت!

حەق وایە ئەو گەنجانە لە شوێنی ئێوەی حزبی و ترسنۆك دابنرێن بە سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان نەك ئێوەی حزبی و بیر تەسك و دونیا ویست و پارە پەرەست خۆتان بەپێشڕەویان بزانن!

من دەمەویت یەك پرسیارت لێ بكەم، ئەگەر ئارینی كوری مەسرور كە هیچ نیە جگە لە كوری دزێکی گەورە، بڵێت پارە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە سەرف بكە چیت دەكرد ؟

دڵنیام هەر بە پێی پەتی ئەم شەو لە كەلارە بوویت بۆ ئەوەی پارەی بۆ سەرفبكەیت، ئەی وانیە؟

كەواتە ئێوە کە بەئازادی لە دایک بون و شانازی بەکۆیلایەتیەوە دەکەن بۆ بنەماڵە و شەخسی بنەماڵە هیچ كات نە دەتوانن ئازاد بن نەدەتوانن لە خەمی ئەو گەنجانەش بن.

گەرمیانیک کە داهات و سامانێکی زۆری سەر زەوی و ژێر زەوی تێدایە، هەموی لوش دەدەن کەچی بەرامبەر ڕۆڵەکانی ئاوا بێمنەتن، هەی بەر نەفرەتی خواو نزای دایکێکی ڕەش پۆشی بکەون، نەفرەت لەخۆتان و حوکمڕانیتان، داواکارم ئەو گەنجانەش لەسەر مافی خۆیان بەدەنگ بێن چیتر بێدەنگیمان نابێتە فریاد ڕەس، چونکە ئێوە شەرمتان نیە و بێ شەرمن!

غالب محمد عەلی

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button