سیاسەتی (دووربینی قەوس) و بافڵ تاڵەبانی…

لڤین: محمود یاسین کوردی

بە پێی جوڵەو ئاماژەکان زۆربەی شتەکان لە بەرژەوەندی (بافڵ تاڵەبانی) دەڕوات تەنانەت ئەو بەیاننامە خراپەی دوێنێ شەوی (لاهور شێخ جەنگی)یش کە داروبەردی لە خۆی کردە دوژمن لەبەرژەوەندی (بافڵ تاڵەبانی) بوو، بەڵام بەکارهێنانی وشەی (سەرۆک) لابردنی وشەی (هاوسەرۆک) لە هەواڵەکانی میدیای فەرمی حیزب و ئەکاونتە فەرمییەکانی لە فەیسبووک، ئینیستگرام و تویتەر گەورەترین هەڵەیە ئەمە جۆرێک لە ئینقیلاب بە سەر هەموو سەرکردایەتی و کۆنگرە، بەو هەڵەو پەرچەکردارە گەورەترین خزمەتی بە لاهور شێخ جەنگی کرد.

سیستەمی هاوسەرۆکی بە دەنگی زۆرینەی سەرکردایەتی و رەزامەندی خودی (بافڵ تاڵەبانی) جێگیرکراوە، ئێستا لابردنی بە شێوەیەکی تاکڕەوانە بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی مانای وایە ئەو تەنیا بە دوورخستنەوەی ئامۆزاکەی ناوەستا بەڵکو حساب بۆ سەرکردایەتیش ناکات، ئەمەش هاوسۆزی بۆ (لاهور تاڵەبانی) لە نێو سەرکردایەتی پەیدا دەکات.

سیاسەت بە غرووری و پەرچەکردار ناکرێ لە دوێنەوە (بافڵ تاڵەبانی) لە دەستبەکاربوونی بەرپرسانی دژە تیرۆر و زانیاری وەکو پاڵەوانی جەنگ و سەرکەوتوو خۆی دەناسێنێ رێک غرووری یەکەم رۆژی (لاهور شێخ جەنگی) لە دوای کۆنگرەمان بیردەخاتەوە!

مام جەلالیش دوای دەرکردنی پارتی لە هەولێر لە یادی ١٦ی ئابی ١٩٩٦ وتارێکی پێشکەشکرد گوتی: دەبێ مەسعود بارزانی لەمەو دوا بە دووربینی قەوس سەیری هەولێر بکات کەچی ٣١ی ئاب خۆی لە هەولێر دەرکرا.

خەریکە (بافڵ تاڵەبانی) هەمان هەڵەی باوکی دووبارە دەکاتەوە، خەریکە بابەتەکە لەگۆڕینی بەرپرسانی ئامنی و عەسکەری دەکاتە دەڕپەڕاندنی هاوسەرۆکەکەی!.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button