نرخی بوتڵێك غاز هەزار دینار زیادی كردووە

لڤین:

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاندووە،” لە ئەمڕۆوە نرخی یەك بوتڵی غازی ماڵان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە (۷٥۰۰) دینارەوە زیادكراوە بۆ (۸٥۰۰) دینار، واتا بۆ هەر بوتڵێك غاز بڕی (۱۰۰۰) دینار زیاد كراوە، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەیوەندیداین.”

ئاشکرایشی کردووە،” بەپێی بەدواداچوونەكانمان بابەتەكە پەیوەندیدارە بە بوونی چەند گرفتێك لە وەزارەتی نەوتی عێراقی‌و كۆمپانیایای دابەشكردنی غازی كەركوك.”

وتوشیەتی،” ئەو بڕە غازەی كە دەهێنرێتە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای كەركوكەوە دابین دەكرێت‌و ماوەی چەند ڕۆژێكە ڕاگیراوەو ڕێگە بەهاتنی نادرێت.”

ئاشکرایشی کردووە،” چاوەڕوان دەكەین لەماوەیەكی نزیكدا گرفتەكان چارەسەربكرێن‌و بارودۆخەكە ئاسایی بكرێتەوەو ئەو بڕە غازە لە كەركوكەوە دابین بكرێتەوە بەهەمان نرخی پێشوو دابەشبكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا، ئێمەش چاودێری بابەتەكە دەكەین‌و لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین.”

ساڵی ڕابردوو بەبڕیارێكی زارەكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نرخی بوتڵی غازی ماڵان لە سنووری هەرێمی كوردستان زیاد كرا تەنها لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نەبێت بەهۆی گوشاری ئێمە و لایەنە ئیدارییە پەیوەندیدارەكانی دیكەوە .

لە ئەگەری چارەسەر نەكردنی بابەتەكەو بڕینی ئەو بڕە غازەی لە كەركوكەوە دابین دەكرێت بەدڵنیاییەوە لە وەرزی زستاندا قەیرانی كەمبونەوەی غازی ماڵان و بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین سەرهەڵدەدات.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button