لیستی ناوی تاقانه‌كانی جینۆساید بڵاوكرانەوە

لڤین:

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی ناوی تاقه‌كانه‌كانی جینۆسایدی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌ش، تاقانەکان ٣١٢  كه‌سن.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١٢ی تەمموزی ٢٠٢١ ) وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ڕایگەیاند،” پاش پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ تۆماری تاقانه‌كانی جینۆساید، به‌پێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له‌ هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی وردبینی و پێداچونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی تاقانه‌كانی جینۆساید به‌پێی یاسای چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ناوی ( ٣١٢ ) تاقانه‌ی جینۆسایدیان په‌سه‌ندكردوه‌.

جێگەی ئاماژە پێدانە، وەزارەتەکە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،” بڕیاریانداوه‌ به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ( ٤٢ ) كه‌س كه‌ حوكمه‌كانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید نایانگرێته‌وه‌.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” بڕیاردراوه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ( ٦٤ ) داواكاری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان به‌هۆی ناته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌ی ناو دۆسیه‌كانیان.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button