ئه‌سپه‌كه‌ی ته‌ڕواده له ماڵه‌كه‌ی گۆڕاندا

كه‌س سوپاكه‌ی نه‌بردوه‌ده ژوره‌وه، سوپاكه خۆیان له ژووره‌وه‌ن، نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانی بۆ راگرتنی یه‌كێتی و پارتی له گه‌نده‌ڵی و نادادی و سته‌م دروستكرد، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به نادادی و سته‌م بدرێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موومان كه‌م و زۆر پێوه‌ی ماندوو بووین، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی موڵكی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جیڤاته‌كان و پۆستداره‌كانی گۆڕان بێت له ناو حكومه‌تا، بزوتنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی گۆڕان بوو، بزوتنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكه بوو دوای په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فاو هاوڕێكانی كه‌وتن.
ده‌بوو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دوای كۆچی نه‌وشیروان مسته‌فاو دوركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سه باش و به هه‌ڵوێسته‌كان له به‌ر خاتری كه‌س نا له به‌ر خاتری نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی هه‌ڵوه‌شانایه‌ته‌وه، من كاتی خۆی ووتم با خۆی سڕ بكات ، ئه‌مه‌شم به زۆر كه‌س وت، ئاخر نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێكانی و بزوتنه‌وه‌كه‌یان هی 12 كورسی و كه‌متر له دوازده كورسی نین، ئه‌وان هی 50 كورسین ، كاتێك به‌و هه‌موو سته‌م و ته‌زویره ئه‌وان 25 كورسیان هێنا ، ده‌بوو دواتر نه‌چنه یاریه‌كه‌وه كه نیواو نیو كه‌م ده‌كات ، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی لێدان بێت له كه‌س لێدان بوو له خودی نه‌وشیروان مسته‌فا.
من ماوه‌یه‌ك له ته‌ك ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا قوربانیم دا، ده‌زانم چ به‌شێك له‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه، چ ئه‌وانه‌ش كه به جێیان هێشت، ئێستا له ناخه‌وه بار‌و دۆخی بزوتنه‌وه‌كه ئازاریان ئه‌دات ، هیچ یه‌ك له‌وان بزوتنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه دروستنه‌كرد، دواتر مه‌رام و ویستی ئه‌وانی تر جێبه‌جێبكات ، مه‌رام و ویستی لایه‌ن و كه‌سانێك كه له بنه‌ڕه‌تا نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌خنه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌وان بوو، من هه‌میشه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هاوڕێكانم له ره‌خنه‌گرتن له گۆڕان خۆم بواردوه، كه‌چی تا دێ مه‌ترسیه‌كه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت بۆیه ناكرێ بیده‌نگ بین ، هیچ پاساوێكیش نیه كه له لایه‌ن خودی بزوتنه‌وه‌كه‌وه وه‌ك چۆن سته‌م له زۆر كاره‌كته‌ری پاك و به ویژدان كرا‌و دور خرانه‌وه ، یان ناچار به دورخستنه‌وه كران، هه‌رئاواش سته‌م له نه‌وشیروان مسته‌فاو خه‌ون و گۆڕه‌كه‌ی بكرێت.
كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ دادگه‌ری و ژیانی باشتر بۆ میله‌ته‌كه‌یان خه‌باتیان كرد هه‌ق نیه به‌و بار‌و دۆخه‌وه درێژه به سیاسه‌ت و ته‌مه‌نی گۆڕان بده‌ن ، چونكه ناكرێ نه خه‌باتی ئه‌وان نه‌خه‌بات و هه‌وڵی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ دوو كورسی و سێ كورسی بچوك بكرێته‌وه و دیسان باسی مه‌نجه‌ڵه یاپراغه‌كه بكرێت وه‌ك ته‌ڵفیسی، گۆڕان ده‌كرێت ئیتر حزب نه‌بێت، ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر راسته ڕێی بزاڤی گۆڕانكاری و له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانی تردا كه خه‌ونێكیان هه‌یه، ئه‌ویش خه‌ونێكی هه‌یبێت، یان بیر له رێگه‌ی دوركه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت بكاته‌وه‌و خه‌ریكی هه‌مان ئه‌و كاره بێت كه نه‌وشیروان مسته‌فا وشه‌ی بۆ دامه‌زراند.
كه‌وتنه داوی دراوه‌وه ئه‌وه‌ی كه له ژیانیدا هه‌رگیز نه‌وشیروان مسته‌فای پێ نه‌خه‌ڵه‌تا، بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وی له په‌ل و پۆ خست، ئه‌وه جگه له دوركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌دان جوامێر كه ئه‌گه‌ر ئاوه‌زی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه له دوای مه‌رگی رێكخه‌ره‌كه‌یان هێنده كڵۆم نه‌با هه‌رگیز بزوتنه‌وه‌كه به‌و ده‌رده‌ی ئێستا ناچوو، كێشه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پڕ كردنه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و هه‌ڵبژاردنی قه‌زاو ناوه‌نده‌كان نیه، كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌رگیز بزوتنه‌وه‌كه‌ی سه‌رده‌می نه‌وشیروان مسته‌فا نیه، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی خه‌ڵك ده‌خیله‌ی مناڵه‌كانی بۆ ده‌هێناو كابرا له ئه‌وروپا به‌س بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه وێنه‌یه‌ك له گرده‌كه بگرێت و بڵاوی بكاته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئێستادا نه‌ده‌توانێ جیاواز بێت نه‌ده‌توانێ جیاوازی دروست بكات، نه روداو خولقێنه له كاتێكا ئه‌و سه‌رده‌م و رۆژگارێكی بۆ هاتبووه پێش پارتی و یه‌كێتی له هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سڵیان ده‌كرده‌وه، كه‌چی ئه‌وه‌تا ئێستا به ده‌ست كێشه‌كانی ناوخۆیه‌وه ده‌ناڵێنێت و له بری ئافه‌رینكردن له بوێر‌و ره‌خنه‌گره‌كانی، سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات و به درێژای ئه‌و ماوه‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بووه هیچ هێزێك هێنده‌ی خودی بزوتنه‌وه‌كه زیانی به خۆی نه‌گه‌یاندووه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی دۆخێك دروسكراوه كه كه‌س یاشی ئه‌وی تر نه‌ڵێت و كه‌م كه‌س رێز له بۆچوونی ئه‌وی تر بگرێت، ته‌نانه‌ت دیسپیلین و پله به‌ندی له گرێژنه ده‌رچووه‌و هه‌ركێ هه‌ڵده‌ستێ ئه‌وی تر ناشرین ده‌كات.
به‌م هه‌موو كێشه‌یه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بتوانێ هه‌ڵسێته‌وه، بۆیه ئێستاش ده‌ڵێم له خاڵێكا بوه‌ستێ زۆر له‌وه باشتره له‌وه زیاتر بچوك بێته‌وه.
