عه‌ماله‌ت چیه

1
یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پاڵ هه‌ندێك له گیراوه‌كانی بادینان و بڕیاره له سه‌ری دادگای بكرێن ، تۆمه‌تی عه‌ماله‌ته ، به‌ڵام عه‌ماله‌ت بۆ كێ ، نوكته‌كه له وه‌دایه هاوارنامه‌كه‌ی كه‌س و كاری گیراوه‌كان ده‌ڵێن گوایه عه‌ماله‌ته‌كه بۆ به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا كازمیه ، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌و به پێی پۆسته‌كه‌شی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌م عیراقه له زاخۆوه تا فاو ده‌توانێ له‌باره‌ی خۆی ، خانه‌واده‌كه‌ی ، سنور‌و ناوچه‌كه‌یه‌وه زانیاری بداتێ ، ئه‌مه هه‌رگیز ناچێته خانه‌ی عه‌ماله‌ته‌وه ، هاونیشتمانیه‌ك باسی بار‌و دۆخێك بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بكات ، دادگای كردن به‌م تۆمه‌ته ده‌چێته خانه‌ی گه‌مژه‌ییه‌وه ، ئه‌مه بۆ مسته‌فا كازمیش هه‌ر وه‌سایه ، مسته‌فا كازمیش به‌رپرسه له ژیان و بوونی خه‌ڵك و ده‌كرێت عه‌رزوحاڵ و سكاڵا‌و نامه‌ی بۆ بنێردرێت ، نه‌شوره‌ییه‌و نه‌تاوان ، شه‌رم و شوره‌یی ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵی بكه‌یت .
2
نوسینی راپۆرت بۆ ملشكاندنی هاونیشتمانی خۆت عه‌ماله‌ت نیه، ماستاو كردن و چه‌مانه‌وه له به‌ر دوژمن عه‌ماله‌ت نیه ، ده‌ستخستنه نێو ژیانی خه‌ڵك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان عه‌ماله‌ت نیه، شكاندنی شكۆی هاوڵاتی وڵاته‌كه‌ت عه‌ماله‌ت نیه ، كه‌چی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له سه‌ر بارودۆخی سلێمانی، هه‌ولێر ، دهۆك ، راپۆرتێك بداته به‌رهه‌م ساڵح یان مسته‌فا كازمی عه‌ماله‌ته ، ئه‌مه جگه له نه‌زانی هیچی تر نیه، ئه‌ركی حزب و حكومه‌ت دروستكردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورده نه‌ك تێكشكاندن و سه‌گ تێبه‌ردانی ، راستكردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌قی خۆی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی و شار‌و شوێنه‌كه‌ی بێته ده‌نگ ئاكاره نه‌ك عه‌ماله‌ت ، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت به‌رهه‌م ساڵح و كازمی گوێ له خه‌ڵك بگرن و به دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان بكه‌ن ، من ئاماده‌م هه‌موو رۆژێ به ئاشكرا و به ناوی خۆمه‌وه باسی بار‌و دۆخی هه‌رێمیان بۆ بكه‌م ، وه‌ك چۆن به ره‌خنه برینه‌كان نیشانده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌ده‌ین ، كه‌چی ئه‌وان كه‌یفیان به ماستاوه .
3
چی شه‌رمێكه به‌و جۆره مامه‌ڵه له ته‌ك هاونیشتمانیه‌كانی خۆتا بكه‌ی ، چه‌ند ناشرینه دیندار زێباری داوای سه‌رچاوه‌ی زانیاری و هه‌واڵ له رۆژنامه‌نووس بكات و ئه‌و سه‌رزه‌نشتی میدیاكاران بكات ، چه‌ند ناشرینتره سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له سه‌ر ئه‌و قسه‌یه نه‌یه‌ته ده‌نگ و داكۆكی له ئه‌ندامه‌كانی نه‌كات، چه‌ند وێرانه‌یه وڵاتێك به‌رپرسه‌كانی گومان بخه‌نه سه‌ر هاوڵاتیه‌كانی و بۆ لێدان له تاك تاكی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سبه‌ینێ روناك بێت ، تۆمه‌ت و بوختان و سیناریۆ دروستبكرێت ، چه‌ند جاشخانه‌یه نیشتمانێك جاشه‌كانی جنێو به باشه‌كانی بده‌ن .
