قۆپیه

كچه‌كه له پۆلی دووی ناوه‌ندیه‌وه به قۆپیه ده‌رچووه، ئه‌و راستیه‌كی دركاند كه‌م كه‌س بوێری ئه‌وه‌یان هه‌یه بیدركێنن، كه راستی وتوه ناكرێ چاوپۆشی له كاره دزێوه‌كه‌ی بكرێت، به‌ڵام خۆ هه‌ر ئه‌و ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، له ساڵی 1991ه‌وه له كوردستان قۆپیه و ساخته و بڕوانامه‌ی درۆزنانه له بره‌ودایه، بڕۆ به بێلایه‌نی جارێكی تر هه‌زاران به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆرا بخه‌ره‌وه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه بزانه چه‌ندیان ده‌رده‌چن، ئێوه هه‌ر باسی قۆپیه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاگاتان له هه‌زاران بڕوانامه‌ی ساخته نیه كه له 2003دروستكرا، ئه‌م به‌نده‌ی خوایه كه به هۆی راپه‌ڕینه‌وه شه‌شی وێژه‌یم ته‌واو نه‌كرد، ئاماده بوون له نرخی جوتێ كڵاشی هه‌ورامی بڕوانامه‌م بۆ بكه‌ن و ره‌نگه ئێستا مامۆستای زانكۆ بام نه‌مكرد، به‌ڵام هی تر كردیان .
له هه‌ر جێیه‌كی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ئاكار نه‌ما، ئیتر هیچ نیه بۆ وتن، ئێمه ئاكاری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی،خۆشه‌ویستی، ته‌نانه‌ت بازاڕ‌و مامه‌ڵه‌مان لاواز‌و وێران بووه، ئه‌وه بۆیه هیچ شتێك رامانناچڵه‌كێنێ، ئێمه له 1991ه‌وه له بری دروستكردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد، له بری بنیادنانی مرۆڤی خۆخاوه‌ن خه‌ریكی تێكشكاندنی ئه‌وانه‌شین كه به‌عس نه‌یشكاندن، ئه‌وه‌ی له‌و هه‌موو ساڵه‌دا به كوردی باشور كراوه، ئه‌نفالی جه‌سته نا ئه‌نفالی ئاوه‌زو بیر‌و باوه‌ڕو خۆخاوه‌نی بووه، سه‌یركه له چ دۆزه‌خێكی وێرانداین .
كچه‌كه وتی قۆپیه‌م كرد، به‌ڵام كابرا خیانه‌ت ده‌كات به نیشتمان په‌روه‌ری به خه‌ڵكی ده‌فرۆشێ، ده‌ستی دوژمن ده‌گرێت بۆ نێو حه‌وشه و حه‌ساره‌كه و پێی ده‌ڵێ هه‌رچیت گه‌ره‌ك بیبه، سامان و سه‌روه‌تی نیشتمان ده‌باته ده‌ره‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت، كێی بوێ یان ده‌یكوژێ یان ده‌یگرێ، چۆنی بۆ بلوێ سیناریۆ بۆ هاونیشتمانیه‌كانی دروست ده‌كات، كه‌چی هه‌رگیز دان به هیچ تاوانێكیشدا نانێت .
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی پۆلی شه‌شی وێژه‌ییم كرد دوو به‌رپرسی زه‌رد و سه‌وز له هه‌مان هۆڵ بوون، یه‌كێكیان هه‌موو وه‌ڵامه‌كانی بۆ ده‌هاته ژوره‌وه، ئه‌وی تریش وا رێككه‌وتبوون به‌س وه‌ڵام بداته‌وه هه‌رچۆن بێت ده‌رده‌چێت، من ئاگاداربووم كه چه‌ند كۆڵه‌وار بوون كه‌چی هه‌ردووكیان ده‌رچوون، ئێستا به شانازیه‌وه باسی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌كه‌ن، خۆ ره‌نگه سبه‌ی بڕوانامه‌ی پارێزه‌رییش بخه‌نه به‌ر باخه‌ڵیان .
