ده‌رباره‌ی خه‌ونی سۆران ده‌رباره‌ی برینی ئێمه

1
جارێكیان وتارێكم له سه‌ر سۆرانی مامه حه‌مه ، كه ماڵی دووه‌می ماڵی ئێمه بوو نووسیبوو ، براده‌رێك كه ویستی مه‌رگدۆستی و رق بوون له ژیانی جوامێرانه ته‌نگاوی كردبوو ، بۆی نووسیبووم ئه‌ی بۆ تۆ ماوی ، تانه‌كه به‌و جۆره بوو كه نه‌ك هه‌ر من زۆری تر شایانی مردنن ، بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه بۆ ئێمه‌و مانانێك خوازیاری دنیای باشترین بۆ كورد ، ده‌بێت شایانی مردن بین ، سۆران به قسه‌ی منی كردبا فریوی دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناخوارد ، ئاخر له سایه‌ی حزبی كوردیدا كاروانی شه‌هیده‌كانی ده‌ستی كورد خۆی له كاروانی شه‌هیده‌كانی ده‌ستی دوژمن زیاترن .
سۆران و سه‌رده‌شت و كاوه‌و وه‌دات و ئه‌وانی تریش وێڕای خه‌ونی به‌یانی باشتر ، فریو خواردوی درۆی دیموكراسی كوردین كه له سته‌مكاریشدا له ده‌ره‌وه‌ی مێژون ، هه‌موو ساڵێك له یادی سۆراندا كه هاوڕێیه‌ك پرسیاری باش و خراپی خۆمم لێده‌كات ، ده‌ڵێم جارێ ماوین ، هه‌موو یادێك مانه‌وه‌مان ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆئه‌وه‌ی چه‌پكێ گوڵبهرینه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سۆران و بڵێین جارێ ماوین .
2
سێزده ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ له به‌رده‌رگاكه‌ی خۆیان له شۆڕیجه سۆرانیان خه‌ڵتانی خوێن كرد ،ئه‌و گه‌نجێكی پڕ ئومێد ، شاعیرێكی باش ، نوسه‌رو رۆژنامه‌وانێكی بوێر بوو ، خه‌مخۆرێكی راسته‌قینه‌ی كوردهواری بوو ، له خانه‌واده‌یه‌كدا گه‌وره بووبوو دایك و باوك ، براو خوشك و كه‌س رێی نیشتمانپه‌روه‌ریان بۆ كێشا بوو ، ئه‌وان چوزانن گورگه‌كانی نیشتمان به ده‌نگی جیاواز قه‌ڵسن ، سۆران ته‌نها چرای وشه‌ی هه‌بوو ، جه‌لاده‌كان نه‌ك فویان لێ‌كرد دایانه به‌ر رێژنه‌ی گولله ، سۆرانیان له كه‌ركوك كوشت ،له‌و شاره‌ی به كون فهیهكونێ بۆ حه‌سه‌ن پلایسیان جێهێشت ، كه هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌ویان پێدام وه‌ك فیلمێكی خێرا ده‌یان وێستگه‌ی پێكه‌وه بونمان به نیگامدا تێپه‌ڕی ، وتم نا ئه‌مه خه‌ونه .
من هه‌میشه پرسیاری ئه‌وه له خۆم ده‌كه‌م ، باشه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ده‌چێته خوێنی مرۆڤێكی جوان چرن ده‌كرێت ئاسوده بن ، ئه‌وانه‌ی سۆرانیان كوشت ،نه‌یانزانی ئه‌و به‌و كوشتنه هه‌میشه زندوهو ئه‌وانیش جگه له دۆزهخیهك هیچی تر نین .
3
تا ئێستا له سه‌ر كوشتنی سۆران ، وه‌دات ، سه‌رده‌شت ، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و زۆری تر كه‌س نه‌گیراوه ، بكوژه‌كان بكوژی ماڵه حزبی كوردین ،به‌ڵام نادیارن ، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه رۆژگارێك عوسمان عوزێریان كوشت ،كه ئه‌بوبه‌كر عه‌لیان تیرۆر كرد، ئه‌وان هیچ جیاوازیه‌كیان له گه‌ڵ بكوژانی مو‌سا عهنتهرو مه‌لاعه‌لی شاعیرا نیه ، جگه له یه‌ك جیاوازی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بكوژه‌كانی مو‌سا عهنتهرو مه‌لا عه‌لی شه‌ره‌فیان به‌رزتره هیچ نه‌بێت بیانوی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی خۆیان كردووه، ئه‌ی بكوژه كورده‌كان بۆكێ ئه‌وه‌یان كرد .
تا ئه‌و رۆژه‌ی بمێنین ده‌سبه‌رداری خوێنی سۆران نابین ، كه ئێمه‌ش نه‌ماین كه‌سانی تر زۆرن به‌و رێگهیهدابڕۆن .
