چیان له شه‌نگال ده‌وێت؟

له 2014 كه تۆزی سه‌یاره‌كانی داعش ده‌ركه‌وت هه‌رچی هێزی خۆ به شتزان و كاكی پێشمه‌رگه‌ی شه‌نگاله قه‌لفڕیان كرد و فریای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و خاتونه‌ش نه‌كه‌وتن كه پێشی پێگرتبوون و ده‌یگوت بۆ كوێ ده‌چن و بۆ شه‌نگال جێ‌دێڵن، كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو یه‌ك پله داری پێشمه‌رگه له سه‌ر ئه‌و حه‌یاچوونه سزابدات.
گروپێك شه‌ڕڤانی بوێر‌و ئازا له چیای شه‌نگاله‌وه لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان كرده شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی تاریكی و دوای جینۆسایدێكی گه‌وره‌ی شه‌نگالییه‌كان شه‌نگالیان له جینۆسایدی مه‌ترسیدارتر پاراست، ئه‌و كاته ئه‌ردۆغان وه‌ك داعشیه‌ك شاگه‌شكه‌ی ئه‌وه بوو داعش هه‌موو كوردستان بسوتێنێ ، لێ شه‌ڕڤان و گه‌ریلا نه‌یانهێشت.
- ئه‌مه‌ریكا له شكستی شه‌نگالا وه‌ك پێویست ده‌نگی نه‌بوو، له سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕوانه‌كانی شه‌نگال و شه‌نگالیه‌كاندا وه‌ك پێویست پشتگیری نه‌كردن، ئه‌مه‌ریكا ئێستاش كه هه‌موولایه‌ك ده‌یانه‌وێ كه‌ڵبه له شه‌نگال گیر بكه‌ن دیسان بێده‌نگه
- فه‌ڕه‌نسا كه خۆی وه‌ك دۆستی كورد نیشانده‌دات، به كرده‌وه‌ش ده‌یه‌وێت شه‌نگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه، كه‌چی له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و چه‌ڵته‌كانی ئه‌ردۆغان بێده‌نگه و له ته‌ماشاكه‌رێك زیاتر نیه.
- توركیا له زاری ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌ڵێت شه‌وێك له پڕ ده‌چینه شه‌نگاله‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌م بێئه‌ده‌بیه‌دا ده‌وڵه‌تی عیراق و كازمی له بری وه‌ڵامی بده‌نه‌وه له ته‌كی داده‌نیشن و له گه‌ڵیدا له‌دژی هاوڵاتیه‌كانی شه‌نگال كه هاوڵاتی عیراقین ده‌چنه سه‌نگه‌رێكه‌وه.
- پێشمه‌رگه كه 2014 له ئاسك تیژ تر پشتیان له شه‌نگال كرد‌و هه‌ڵاتن، ئێستا ئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ له ته‌ك شه‌نگالیه‌كان ده‌كه‌ن، شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و بۆ توركیا، سوپای عیراقیش ئه‌و سوپایه‌ی سه‌ركرده‌كانی به مه‌كسی ژنانه‌وه له موسڵ هه‌ڵاتن، ئێستا هه‌ڕه‌شه له شه‌نگال و شه‌نگالپارێزه‌كان ده‌كه‌ن.
- ئێران و توركیا كه دوو دوژمنی سه‌رسه‌خت و قێزه‌ونی یه‌كترن و هه‌رگیز كۆك نه‌بوونه مه‌گه‌ر له سه‌ر له‌ناودانی كورد، ئێستا ده‌یانه‌وێت شه‌نگال بكه‌ن به مه‌یدانی جریتبازی خۆیان.
- ئه‌م گه‌مه ناشرینه‌ی ئێستا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی “توركیا، عیراق، پارتی” له لایه‌ك و بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن كه شه‌نگال بێكه‌سترین شاری دنیایه، شارێك جگه له ئێزدیخان شه‌ڕوانه‌كانی خۆی زیاتر كه‌س نیه هاوكاری بكا.
- له نێو ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیداره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم له بری به‌رگرتن به په‌لاماردانی شه‌نگالیه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان به میرات بۆ ئه‌و مابێته‌وه، ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كات و له وڵاتان له بری قسه كردن له چاره‌نووسی شه‌نگالیه‌كان ده‌ڵێت باسی كێشه‌كانی سوریامان كرد !!
