ئەبوبەکر هەڵەدنی:

هەباسە لەم وێرانەیە چ باسە!؟

لڤین: ئەبوبەکر هەڵەدنی

“عەرەب دەبێتە زۆرینەی هەرێم”
دکتۆرە باخان لەسەر ئاشکراکردنی گەندەڵی ڕوبەڕووی هەڕەشە وگرتن وسوکایەتی دەبێتەوە.
بایی نرخی هەشت ملیار دۆلار زەوی تەخشان وپەخشان دەکرێ وبەکەس ناوترێ بەری چاوت کلی پێوەیە.
بازرگانێک تادوێنێ شەریکی عودەی وقوسەی کوڕەکانی سەدام حوسەینی گۆڕ بەگۆڕی نەفرەتی بوە،کەچی بەڕۆژی ئاشکرا و بەهەمان تاس وحەمامی جارانەوە لەناو جەرگەی هەولێری پایتەخت ولەبازاڕێک پارەی خەڵک حەپەلوش دەکات وکەسیش نابێ فزەی لێوە بێت.
لەولاوە دکتۆرێکی جوانکاری دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر چەندین ئافرەت ودەیان خەڵەتێنێ و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچێت.
زەوی هەیە دووسەد ساڵە بەدەست جوتیارەوەیە بەناهەق وناڕەوا لێی زەوت دەکرێت وکەس نیە جگە لەخودا سکاڵای خۆی بۆبەرێت.
من مردوو ئێوە زیندوو دەبینن پەنجا ساڵی تر عەرەب لەهەرێمی کوردستان دەبنە زۆرینە خانوو وموڵکی شارەکانی کوردستان وسیتەک ومێرگەپانیان لەسەر تاپۆ دەکرێ وئەوان وەک کوردیش نین ڕێکخستن وسنووردانان بۆ نەوەو وەچە وفرەژنی بکەن، وەک برایەکی عەرەبمان بەهاوڵاتیەکی خەڵکی پیرەمەگروونی ووتبوو( چەند ساڵێکی تر ئێمە خاوەن ماڵ وئێوەدەبنە غەریب)، چونکە دەسەڵاتدارە چاوچنۆکەکانی هەرێم جگە لەپارە هیچی تریان بیر نەماوە(ئەم بابەتە بەداتاو ژمارە لەبیرۆکەیەکدا دەخەمە بەردەستی پەرلەمان ولایەنە پەیوەندیدارەکان کەچ مەترسیەک لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان بەڕێوەیە).
دەزانن حوکمڕانانی هەرێم ستەم ونادادیتان گەیشتۆتە چڵەپۆپە،ئەم مفتە خۆرانەی دەوریان دوان چەند فریای ئەبو عودەی کەوتن هەر ئەوەندەش بەهانای ئێوەوە دێن، پەتی ئەستووری ستەمتان ڕوو لەپچڕانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button