شاناز نەقشبەندی:

دکتۆر باخان لەماڵی ئێمە وێنە و تۆماری ڤیدیۆی گرتوین و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێ کردم

لڤین:

دوای ئەوە ئەمڕۆ ئەمڕۆ ( ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )  باخان ئازاد پزیشک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە رایگەیاند، هێزێکی ئەمنی بۆ ماوەی سێ رۆژ دەستگیرانکردووە لەکاتێکدا بەبڕیاری دادگا دەبوایە ئازادبکرێت .

ئەو پزیشکەی نەخۆشانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە وتیشی،” لەکاتێکدا بەپێی بڕیاری دادگا دەبوایە ئازادبکرایە، بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەستگیرکراوە و دەشڵێت، ( لەبەرئەوەی باسی گەندەڵییەکانی کەرتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجەم کردووە، دەستگیرکراوم ) “.

شاناز نەقشبەندی  وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە لەسەر کەیسی دەستگیرکردنی پزیشکەکەی هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند،”ئەو پزیشکە لە سەر سکاڵای شەخسی من دەستگیرکراوە و  سەرجەم قسەکانیشی ڕەتدەکەمەوە و ڕاست نین”.

ئەوەشی وت، ” هاوکات بەرێوەبەرێتى تەندروستى هەڵەبجەش سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و لیژنەى لەسەر پێکهێنراوە و لە داهاتوو بڕیار  لەو بارەیەوە دەدرێت”.

بۆ بینینی کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button