گەنجێک ئۆتۆمبێلێک لە چەمچەماڵ دەبات و لە چوارقوڕنە دەیەوێت بیفرۆشێت

لڤین:
پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، گەنجێکیان دەستگیرکردوە کە ئۆتۆمبێلێکى بەبیانوى کڕین بردوە بۆ پشکنین، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەى نەگەڕاندوەتەوە.
پۆلیسى راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، گەنجێکیان بە ناوى (د. ح. ت) بە تۆمەتى دزینى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى (BMW) دەستگیرکردوە کە لە دایکبووى ساڵى (1997)ـەو دانیشتوى قەزاى چەمچەماڵە.
پۆلیس دەشڵێت، گەنجەکە بەبیانوی کڕین ئۆتۆمبێلەکەى بردوە بۆ پشکنین، بەڵام راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکەى بردوە بۆ سنورى ئیدارەى راپەڕین و هەوڵیداوە لە ناحیەى چوارقوڕنە بیفرۆشێتەوە.
پۆلیس ئەوەش دەخاتەڕوو، تۆمەتبارەکە بە هاوکاریی هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێى ماددەى (456) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.