سه‌در: سوننه‌كانی عێراق رووبه‌ڕووی فشار ده‌بنه‌وه

موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، سوننه‌كانی عێراق، به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لە لایەن هەندێک لایەنی سیاسیەوە ڕووبەڕووی فشار ده‌بنه‌وه، ئەوەش بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سودی لێوەربگرن.
موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، دەربارەی فشارەکان لەسەر هاوڵاتیانی سوننە لە عێراقدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كێبركێی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ندێك لایه‌ن فشار ده‌خه‌نه سه‌ر دانیشتووانی پارێزگا سوننه نشینه‌كان، ئامانجی ئه‌و لایه‌نانه سوود وه‌رگرتنه له‌و دۆخه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی داهاتوو”.
هەر لە پەیامەکەیدا سه‌در ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه له‌بیر ده‌كه‌ن كه دانیشتوانی پارێزگا سوننه نشینه‌كان گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی تیرۆرن و جه‌ختیشیکردوەتەوە کە پێویستتە ركابه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعی، ئه‌خلاقی، دیموكراتی و مرۆیی دوور له توندوتیژی بێت.