چرپاندنێک بەگوێی گۆڕان و یەکێتی

وەرگیراوە لە فەیسبووکی عەبدولڕەحمان موهەندیس*
گوایە گۆڕان بۆ چاکسازی چووەتە ناو حکومەت، یەکێتیش بەردەوام داوای هاوسەنگی لەناو دەسەلاتدا دەکات، بەلام هەردوکیان بەو عەقلیەت و میکانیزمیەی کارکردنی ئێستایان، نە گۆڕان دەتوانێت چاکسازی لەناو حکومەت بکات، نە یەکێتیش دەگات بەو هاوسەنگیەی مەبەستێتی، لەبەر چەند هۆیەک لەپێش هەمویانەوە:
٭ لەنێو ماڵی هەر یەکێکیان، خاوەن یەک بڕیار و یەک هەلوێست نین، دوو ئاڕاستەییان بە زەقی پێوە دیارە.
٭ لەهەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم ڕۆلی لاواز و سانەوی دەبینن، ئەوەش بەحوکمی ئەوەی نەک وەک شەریک بەلکو بەشداریان پێکراوە لە حوکمڕانی، چونکە پارتی بەبێ ئەوانیش بۆی هەبوو سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و کابینەی حکومەت بە دەنگە زۆرینە مسۆگەر کراوەکەی لەناو پەرلەماندا تێپەڕێنێت.
بۆیە دەڵێم (هەر حیزب و لایەنێک نەتوانێت ناو ماڵی خۆی ڕێک بخات و یەکگرتوو بێت، حەتمەن ناتوانێت لەدەرەوی خۆی چاکسازی و ڕیفۆرم بکات و بەلاوازیش دەردەکەوێت).
*ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان