لەبارەی ڕاگرتنی دوو مووچەوە وەزارەتی دارای ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

وەزارەتی دارای و ئابووری، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا هاتووە، ” له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای چاكسازی به‌ بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:.

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌
له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای چاكسازی به‌ بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون . تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م‌ ڕێكارانه‌ی خواره‌وه‌ بریار له‌ یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت و موچه‌ یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌:-
١- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
٢- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیراو لەلایەن فەرمانگەکەی.
٣- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له‌ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه‌ راگیراوه‌كان له‌ دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه‌‌ بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له‌ جێ به‌جێ كردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له‌ گه‌نجینه‌كان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button