بانكی خوێنی هه‌ڵه‌بجە فرۆشتنی خوێن ڕەتدەکاتەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، بانكی خوێنی هه‌ڵه‌بجه، “تۆمه‌ته‌كان”ی دكتۆرێكی به‌ ناوی “باخان” ره‌تكردەوە‌و رایگه‌یاندووە، “لە بانکی خوێنەکانی دیكەی کوردستان لەبەرامبەر پێدانی یەک یەکەی خوێن بە نەخۆش بڕی ( ٢.٥٠٠ ) دینار بۆ نەخۆشخانە حکومیەکان و بڕی ( ١٦.٠٠٠ )دینار بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەکان وەردەگیرێت”.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:.

 

ڕونکردنەوەیەک لە بانکی خوێنی هەڵەبجە

سەبارەت بە تۆمەتەکانی د.باخان

بۆ بەڕێزان

وەزارەتی تەندروستی

ب.گشتی تەندروستی هەڵەبجە

داواکاری گشتی

گشت کەناڵەکانی ڕاگەیاندن

بەڕێزان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا د.باخان تۆمەتێک دەداتە پاڵ بانکی خوێنی هەڵەبجە و دەڵێت “خەڵک بە بەلاش خوێن دەبەخشێت بەڵام خوێنەکە بە ٤٥هەزار دینار دەفرۆشرێت ”

لێرەوە ڕای دەگەیەنین کە سەرلەبەری قسەکەی سەبارەت بە بانگی خوێنی هەڵەبجە درۆیە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لەبەرمبەر پێدانی خوێن بە نەخۆش وەرنەگیراوە ئەگەر چی بەپێی ڕسوماتی حکومی لەبەرامبەر هەر خزمەتگوازیەکی تەندروستیدا بڕێک پارە بە شێوەی پسولە( وصڵ) وەردەگیرێت

لەبانکی خوێنەکانی تری کوردستان لەبەرامبەر پێدانی یەک یەکەی خوێن بە نەخۆش بڕی ۲٥۰۰دینار بۆ نەخۆشخانە حکومیەکان و بڕی ۱٦۰۰۰دینار بۆ نەخۆشخانە ئەهیلیەکان وەردەگیرێت ،

بەڵام لەبەر ئەوەی بانکی خوێنی هەڵەبجە تازەیە و پێشتر نەبووە و تا ئێستا ڕێنمایی تایبەت بە وەرگرتی ئەو ڕسوماتەمان بەدەست نەگەشتووە و وەرگرتنی هەر پارەیەک لە دامەزراوە تەندروستیەکاندا دەبێت پاڵپشتبێت بە نوسراوی و.تەندروستی لەسەر بنەمای ڕێنمایی و بڕیاری وەزارەتی تەندروستی دەتوارێت پارە وەربگیرێت

چەند جارێک سەردانی بانکی خوێنی سلێمانیمان کردووە بەڵام هیچ نوسراێکی فەرمیان لەلا نەبوو پێمانی بدەن تاکو لەسەر ئەو بنەمایە پارە وەربگرین لە بەرامبەر پێدانی خوێن بە نەخۆش‌

سەردانی بەشی تاقیگەی دیوانی ب.گشتی تەندروستی هەڵەبجەمان کردووە ئەوانیش هیچ نوسراوێکیان لەلا نەبوو تایبەت بەو بابەتە بۆیە ناچار نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کردووە تاکو ڕێنمایی تایبەت بە وەرگرتی ڕسومات ی تایبەت بە پێدانی یەکەی خوێن پێبدات

لێرەوە تەواوی خوێن بەخشانی شارەکەمان دڵنیا دەکەینەوە باوەڕ بە قسەی درۆ و هەڵبەستراوی د.باخان نەکەن و خوێنی بەخشراوی ئێوە بە ئامانەتەوە دەگەیەنرێتە کەسوکارە نەخۆشەکانی خۆتان

نەخۆشانی ئەم شارەو کەسوکاریان لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ بانکی خوێن و بردنی خوێن بۆ نەخۆشەکانیان شاهیدی ئەم قسانەن کە تا ئێستا هیچ بڕێک پارەیەک وەرنەگیراوە .

لە کۆتایدا دەمانەوێت بڵێین ئەگەر باقی قسەکانی د.باخان کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا کردی وەک ئەو درۆیەی بانکی خوێن بێت ئەوا خەڵکی هەڵەبجە و نەخۆشانی ئەم شارە پێویستە بە خۆیاندا بچنەوە و هەڵوێستەیەک بکەن و چیتر گوێ بۆ هەموو قسەیەک نەگرن چونکە بەهەڵەدابردنی خەڵک و پێدانی زانیارو قسەی ناڕاست جۆرێکە لە سوکایەتی کردن بە خوێنەرو بینەر و بەکەم سەیرکردنیانە و ڕێز دانەنانە بۆ خەڵک کاتێک هەواڵی ناڕاست و قسەی بێبنەما بدرێت بە گوێیاندا

سەنتەری گواستنەوەی بانکی خوێنی هەڵەبجە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button