عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز:

ئەگەر باسی کۆمەڵکوژی بکرێت ئەوا خودی ئەمریکا لەسەر ئەساسی کۆمەڵکوژی دروست بووە

لڤین:

پاش ئەوەی ڕۆژی ( شەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ ) جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وەک یەکەمین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند.

وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر ئەو بڕیارە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابەری گشتی بزوتنەوی ئیسلامی، ڕایگەیاند، ”پێمان وایە ئەگەر باسی کۆمەڵکوژی بکرێت ئەوا خودی ئەمریکا لەسەر ئەساسی کۆمەڵکوژی دروست بووە و بەملیۆنەها خەڵکی ئەو ووڵاتەیان کوشتوەو جینۆساید کردووە”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی

سەبارەت بە بڕیارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەناساندنی کەیسی ئەرمەنیەکان بە کۆمەڵکوژی ، پێمان وایە ئەگەر باسی کۆمەڵکوژی بکرێت ئەوا خودی ئەمریکا لەسەر ئەساسی کۆمەڵکوژی دروست بووە و بەملیۆنەها خەڵکی ئەو ووڵاتەیان کوشتوەو جینۆساید کردووە، ئنجا بایدن لەکوێ هاتووە ئێستا حوکمی ئەمریکا ئەکات تڕامپ لەکوێ هاتوە کە حوکمی ئەکرد ئەگەر باسی کۆمەڵکوژی بکرێ دەبێ ئەوان پێش هەموو کەسێک تاوانبار بکرێن کەئەم هەموو خەڵکەی ئەمریکایانفەوتاندووە ، دواتر لە کەنەداو لە ئوستڕالیاو لە نیوزلەندە بە ملیۆنەها خەڵکی فەقیری ئەو ووڵاتانە کوژران و جینۆسایدکران بۆ کەس قسە ناکات، کەیسی ئەرمەنەکانیش کە ناوە ناوە بەدەستی ووڵاتانی زلهێز ئەورژێندرێت ئەمە بڕیارە بڕیارێکی سیاسیەو مەلەفێکە بەدەستی زلهێزەکان بۆ فشارخستنە سەر ئەو ووڵاتانەی ئەیانەوێت ئازادی لەم حاڵەتەدا فەراهەم بێنن، تورکیاش لەماوەی ڕابردوو هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ دەرچوون لەو حاڵەتە خراپەو دەرچوون لەژێر ڕکێفی ووڵاتانی زلهێز و وەک ووڵاتێکی گەورە خۆی نمایش کرد بۆیە ئەیانەوێت ئازاری بدەن، ئەگینا بۆ باس لەکۆمەڵ کوژی کۆسۆڤۆ و سڕایڤۆ ناکەن کە بەملیۆنەها خەڵکیان جینۆساید کرد کە پێش سی ساڵێک بوو کەچی باس لەکەیسێک ئەکەن کە مێژوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لەسەد ساڵ.

عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز

ڕابەری گشتی بزوتنەوی ئیسلامی



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button