وەڵامێک بۆ وەزارەتی دارایی

لڤین:

کاروان گەزنەی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکیەتی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە، ” بەداخەوە لە بری چارەسەرکردنی کێشەکان، وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و تیایدا وەڵامێکی بەندەیان داوەتەوە لەسەر لێخۆشبوونی گومرگی بۆ دوو کۆمپانیا لە خاڵی گومرگی حاجی ئۆمەران”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:.

 

وەڵامێک بۆ وەزارەتی دارایی

بەداخەوە لە بری چارەسەرکردنی کێشەکان، وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و تیایدا وەڵامێکی بەندەیان داوەتەوە لەسەر لێخۆشبوونی گومرگی بۆ دوو کۆمپانیا لە خاڵی گومرگی حاجی ئۆمەران.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، کە گوایە بابەتەکەی ئێمە (تۆمەتی بێ بنەمان و هیچ ڕاستییەکی تیا نییە و هیچ بەڵگەیەکیشمان بەدەستەوە نییە؛ هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە هەر لێخۆشبوونێک بکرێت بە یاسایی دەکرێت).

لێرەدا بە چەند خاڵێک و بە کورتی ئەم ڕوونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەمەوە:

یەکەم: لە کاتی بڵاوکردنەوەی بابەتەکە، نەمویست هەر لەسەرەتاوە نوسراوە فەرمییەکان بڵاو بکەمەوە چونکە ئامانجم چارەسەری بابەتەکە بوو، نەک موزایەدە و شکاندن و تەشهیرکردن!!

دووەم: وەزارەتی دارایی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ) ناچاریان کردم کە هەردوو بەڵگەی لێخۆشبوونەکە بڵاو بکەمەوە، کە بە ڕێژەی سەدا سەد بۆیان کراوە.

سێیەم: بەڵێ، دڵنیاییان هەر لێخۆشبوونێک بکرێت بە یاسایی دەکرێت، بەڵام لێخۆشبوون لە پێناو پاراستنی بەرهەمی نیشتیمانی یان ئەو بەرهەمانە دەکرێت کە زۆرترین سوودیان بۆ کۆمەڵگە هەیە، نەک لە پێناو کەس و گروپ و تاقمێکدا و سوودمەندبوونی چەند کەسێک و بە ملیۆننێرکردنییان لەسەر ماف و قوتی گشتی هاووڵاتییان.

چوارەم: وەزارەتی دارایی لە بری ڕوونکردنەوە، باشتر وایە کە مشورخۆری دابینکردنی مووچی هاووڵاتییان بێت، و ڕێگە لە بابەتی نایاسایی و بە-یاسایی پینەکراوە بگرێت لە پێناو چاکەی گشتیدا.

کاروان گەزنەیی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button