دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی بەرھەم ساڵح لەگەڵ مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەدایە

لڤین:

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی بەرھەم ساڵح لەپیرمام، لەئێستادا لەگەڵ مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەدایە.

دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، پاش ئەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوەوە، ئێستا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەدایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، بەرھەم ساڵح لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراقیان تاوتوێ كردووە و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كراوە.

هەر لە کۆبووەنەوەکەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەك فاكتەرێك بۆ سەقامگیریی و بووژانەوەی سەرجەم بەشەكانی عێراق کراوە.

بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button