ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنای هیندی له هه‌رێم روونكردنه‌وەیدا

لڤین:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به هاتنی شه‌پۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یدا و ده‌ڵێت: حاڵه‌تی كۆرۆنای هیندی لە عێراق و هەرێم بوونی نییە.
د. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به دەنگۆی هاتنی شه‌پۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: هه‌بوونی حاڵه‌تی كۆرۆنای هیندی له عێراق ره‌تكراوه‌ته‌وه، چونكه حكومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته راگرتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمیش به وردی چاودێری هاتنی هه‌ر ڤایرۆسێكی دیكه یان شه‌پۆلی ڤایرۆس ده‌كات و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته به‌ر.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به ڤایرۆس و پێكۆته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش، هۆشداردا لەوەی کە پێویسته هاوڵاتیان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان بكه‌ن، له كاتی هه‌بوونی هه‌ر زانیارییه‌كدا، تا له‌لایه‌ن ده‌زگای په‌یوه‌ندیداره‌وه پشتڕاست نه‌كرێته‌وه باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌ن، داواش لە هاوڵاتیان دەکات بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین خۆیان تۆمار بكه‌ن.