مه‌لا به‌ختیار: ئامارەکان بۆ هەڵبژاردن ترسناکن و حیزبەکان بێباکن

لڤین:
مەلا بەختیار، هۆشدارییدەدات لەوەی ئامارەکان بۆ هەڵبژاردن ترسناکن بەڵام حیزبەکان بێباکن، دەشڵێت: “هەڵبژاردن لەلایەکەوە هونەری کۆکردنەوەی دەنگە، لەلایەکی دیکەشەوە، پشتبەستنە بەئامارو ڕاپرسی”.
مه‌لا به‌ختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نوسینێكدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردوەتەوە دەشڵێت: “هەرلایەک گوێنەداتە ئامار‌و ڕاپرسی لەسەر بۆچونی جەماوەر، چارەنوسی خۆی یان دەداتە دەستی قەدەر، یان دەستەبەری تری هەیە”.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات کە “لەساڵی 2005وە بۆ 2018 لەنێوان دوو هەڵبژاردندا ڕێژەی دەنگدەران (%36) دابەزیووە”.
ئه‌وه‌شی خستوەتەڕوو کە بۆ ئەمجارەش دەنگدەران بۆ بایۆمەتری، بەم چەشنەی خوارەوەن:
1- هەولێر؛ لەملیۆنێك‌و 222 هه‌زار ده‌نگده‌ر، تەنها 741 هەزاریان تۆماری دەنگدەرانیان نوێکردۆتەوە.
2- سلێمانی؛ له‌ملیۆنێك‌و 361 هه‌زار ده‌نگده‌ر، ته‌نها 913 هه‌زارو 199 کەس نوێیان کردۆتەوە.
3- دهۆک؛ له827 هه‌زارو 657 ده‌نگده‌ر، 583 هه‌زارو 216یان نوێیان كردۆته‌وه.
4- لەتەواوی عێراق 25 ملیۆن‌و 139 هه‌زارو 379 ده‌نگده‌ر هه‌یه، ته‌نها ملیۆنێك‌و 625 هه‌زاریان تۆماریان به‌سه‌ركردۆته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار لە کۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت: “ئامارەکان ترسناکن، کەچی حزبەکان بێباکن”.