لەبارەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیەک دوای کوتانی بە دژە کۆرۆنا ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

دوای ئەوەی مامۆستایەک بەناوی ( محەمەد مەنمیە )  لە شاری کۆیە و دواى شەش رۆژ کوتانى بە ڤاکسینى کۆرۆنا گیانىلەدەستدا، لە هەندێک لە میدیا و توڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاو کرایەوە کە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو مامۆستا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایە، لەبەرامبەردا بەرپرسانى تەندروستی ڕوونکردنەوە دەدەن لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی مامۆستاکە.

بە پێی ڕوونکردنەوەیەک کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، ڕایگەیاندووە، ”دوای ئەوەی مامۆستا محەمەد لە کۆیە گیانیلەدەستدا، باس لەوەکرا هۆکارەکەی بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی ڤایزەر بووە و بۆ ئەوەش لەلایەن تەندروستی کۆیەوە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە پێکهێنرا”.

لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا ماژە بەوەشکراوە، ”دوای وەرگرتنی زانیاری لە کەسوکاری نەخۆش و لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید دەرکەوت گیانلەدەستدانی بەهۆی ئەو نەخۆشیانە بووە کە مامۆستای کۆچکردوو هەیبوون، ئەوانیش تەسکبوونەوەی دەمارەکانی دڵی و نەخۆشی شەکرە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و پابەندی ڕێنماییەکانی پزیشکیش نەبووە لە بەکارهێنانی چارەسەرەکانی”.

لە کۆتای ڕوونکردنەوەکەی تەندروستی کۆیەدا هاتووە، ” بەپێی بەدواداچوونەکان ئەو شەوەی مامۆستاکە کۆچی دوایی کردووە هەناسەى توند بووە، هەموو ئەو هۆکارانەش ئاشکرایدەکەن کە بەهۆی نەخۆشی دڵ و لەکارکەوتنی کۆچی دوایی کردووە پێی ناچێت بەهۆی لێکەوتەکانی ڤاکسینی فایزەر بووبێت”.

وێنەی مامۆستا محەمەد مەنمیە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button