عەبدوڵای كوێخا موبارەك دەبێتە پارتی و لیوایەکی بۆ دەکرێتەوە

لڤین:

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، كەسایەتی دیاری سنوری شوان و چەمچەماڵە، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، یەکێک بوو لە دەنگە ناڕەزاییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەهۆی ناڕەزایەتیی لە سیاسەتەکانی بزوتنەوەکە دەستی لەکارکێشایەوە.

لە هەواڵێکدا کە لەزاری سەرچاوەیەکەوە وەری گرتووە ماڵپەڕی درەو، ئەمڕۆ ( چوارشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ ) بڵاویکردەوە کە، ” عەبدوڵا كوێخا موبارەك و ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەچنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە”.

هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتووە” عەبدوڵای كوێخا موبارەك لەگەڵ خزم و كەسە نزیكەكانی و مەلا سەربەست ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەچنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە”.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەداوە کە بەپێی زانیاریەکان، ”رۆژی شەممەی رابردوو عەبدوڵا کوێخا موبارەک لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە بارەگای بارزانی لە پیرمام كۆبوەتەوە”.

لە لێدوانێکیدا بۆ مالپەڕەکە، مەلا سەربەست ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، راگەیاندووە، ” هەتا خۆمان راینەگەیەنین ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە، پشتڕاستی ناكەینەوە”.

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە،” مەسعود بارزانی، بەڵێنی دروستكردنی لێوایەك و دەمەزراندنی چەندین پلەداری سەربازی بە عەبدوڵا كوێخا موبارەك داوە”.

لەبارەی هۆکاری پەیوەندی کردنی بە پارتیەوە، لە هەواڵەکەدا هاتووە، ”هۆکاری پەیوەندیکردنی عەبدوڵا کوێخا موبارەک بە پارتییەوە، بۆ ئەو کێشانە دەگێڕنەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی هەیەتی”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button