پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد کە چاودێری بازاڕی دراوی کردووە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە چەند جارێک چاودێریی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی کردووە و لە کاتی دەستگیر کردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دەمانچەیەک و کەلەپچە و بڕێک کەلوپەلی دیکەدا.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئاشکرایکرد، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونێکی ورد، گومانلێکراوێکیان بە ناوی (گ.ش.ح) دەستگیر کرد، کە چەند جارێک چاودێریی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە پۆلیس لەناو ئۆتۆمبێلی گومانلێکراوەکەدا، دەمانچەیەک و کەلەپچەیەک و چەقۆیەک و پلایس و کۆمەڵێک کلیل و قوتوویەک سیکۆتین و هەندێک کەلوپەلی دیکەی دەست بەسەردا گرتووە

ئەوەشی خستووەتەروو، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تۆمەتبارەکە و ئۆتۆمبێلەکە و کەلوپەلەکان، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراون و لەئیستادا تۆمەتبارەکە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button