بەرهەم ساڵح سەردانی هەولێر دەكات

لڤین:

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بەفەرمی سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان كۆبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان “نەخشەڕێگای بەهێزبوونی پێگەی كورد و هەرێم لە عێراق و ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەكات و باس لە خۆئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکرێت”.

هەر بەپێی زانیارییەكان سەرۆك كۆماری عێراق بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە و جگە لە باسکردنی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق هاوكات بڕیارە بەرهەم ساڵح لە سەردانەكەیدا هەوڵێكی نوێی بۆ یەكخستنی گوتاری لایەنەكانی هەرێمی كوردستان لە عێراق و ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ بكات، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ناوچەكە، بەتایبەت دوای هێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێر لەماوەی ڕابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button