حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ گفتوگۆی وشکەساڵی دەکات

لڤین:
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه وتیایدا دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێم دەخرێتەڕوو.
فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەکە لە کۆبوونەوەکەدا دوا ژمارەکانی پڕۆژەی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەخرێتەڕوو گفتۆگۆ لەوبارەیەوە دەکرێت و دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێمیش دەخرێتەڕوو.
هەر لەوکۆبوونەوەیەدا چەند یاسایەک کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە بۆ دەنگدانی کۆتایی.
پڕۆژەیاساکانیش پێکهاتوون لە:
١. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) و هاوپێچەکەی (ڕێساکانی ڕێکار و کۆکردنەوەی بەڵگەکان).
٢. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.
٣. خستنەڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنی یاساکانی (یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) تایبەت بە بابەتی (ناوی بازرگانی و تۆماری بازرگانی).