لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەردەکات

لڤین:
بڕیارە ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێم، كۆبێته‌وه چاوەڕوان دەکرێت چەند بڕیار و ڕێنماییەکی دیکە دەربکات و بڕیار له‌باره‌ی خوێندنیشەوە بدات.
بڕیارە لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیرە په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاره‌كان و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییەکان كۆبێته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دەرگای قوتابخانەکان بكرێنه‌وه، ده‌بێت ده‌وامكردن بەشێوەی تەناوب بێت و ژمارەی خوێندکارانیش لەناو پۆلدا کەمبکرێتەوە و رێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزی و بەستنی ماسک جێبەجێبکرێت.