ئیسرائیل دووەم کڕیاری نەوتی هەرێمە

لڤین:

لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەیدا،ڕێکخراوی ڕونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، ئامارەکانی سەبارەت بە نەوتی هەرێم بۆ مانگی ( ئازاری ٢٠٢١ ) بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ”مانگی ڕابردوو ( ١١ ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٩٤٨ ) بەرمیل نەوت هەناردە کراوە”.

سەبارەت بە قەبارەی کەشتیەکان و ئەو وڵاتانەی نەوتەکەیان کڕێوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە” نەوتەکە لە 19 کەشتی قەبارەجیادا بۆ ٦ وڵات چووە”.

لەبەشێکی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ( وڵاتی ئیتاڵیا ڕێژەی ٤٣.٩ ٪ و وڵاتی ئیسرائیل ڕێژەی ٢٣.٨ ٪ و وڵاتی یۆنان ١٦ ٪ ) ی نەوتی هەرێمیان کڕێوە، ئەوی تریش کە ماوەتەوە بەڕێژەی جیاواز وڵاتەکانی ( ڕۆمانیا ، ئیسپانیا ، کرواتیا ) کڕیویانە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button