ئەو پیاوەی کە دەستدرێژی سێکسی کردە سەر کچێکی ١٠ ساڵان سزادرا

لڤین:

ئەو پیاوە میسرییەی کە پێش چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هەوڵی دەستدرێژی سێکسی دابوو بۆ سەر کچێکی منداڵی تەمەن ١٠ ساڵان لەژێر قادرمەی یەکێک لە باڵاخانەکانی شاری قاهێرە کە دواتر دوو ژن بوون بە فریادڕەسی منداڵەکە ورێگریان لە پیاوەکە کرد، ڕۆژی ( سێ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ) دادگا بڕیاری کۆتای لەبارەی کەیسەکەوە دەرکرد.

میدیاکانی وڵاتی میسر لە هەواڵیکدا سەبارەت بە بڕیاری دادگا بەرامبەر بەو تاوانە، ڕایانگەیاندووە، ”دوای ڕادەستکردنی تۆماری کامێراکان، پۆلیس توانی پیاوەکە دەستگیر بکات ویەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لە ( ٣١ی ئازاری ) ڕابردوودا دەستی پێکرد، هەرچەندە ئەو پیاوە بەردەوام لە ڵێکۆڵینەوەکاندا ئەوەی دووپاتکردبووەوە کە ئەوفەرمانبەرێکی دیارە وباوکی دوو منداڵە وبەهیچ شێوەیەک کاری لەوجۆرە ناکات، بەڵام دوای مشتومڕێکی زۆر دادگا بە پاڵپشتی لێکوڵینەوەکانی پۆلیس وتەی شایەتحاڵەکانی پیاوەکەی بە مەرامی خراپ لە قەڵەم دا کە ویستوویەتی دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر منداڵەکە، بۆیە دادگا ئەمرۆ دۆسییەکەی یکلایی کردەوە پیاوەکەی بەتۆمەتی هەوڵدانی دەستدرێژەی سێکسی بۆسەرمنداڵەکە تۆمەنبارکرد و بۆ ماوەی ( ١٠ ساڵ ) زیندانیکردنی بۆدەرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button