سەندیکای نیشتیمانی رۆژنامەنووسانی عێراق ئیدانەی هێرشکردنە سەر تیمی ڕۆژنامەوانی ژیان لە هەولێر دەکات

لڤین:

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق،لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنەسەر ستافی تۆڕی هەواڵی ژیان دەکات لە شاری هەولێر، دەکات و لە ڕاگەیەندراوێکەدا هاتووە، ” سەندیکای نیشتیمانی ڕۆژنامەنووسانی عێراق ئیدانەی هێرشی هێزەکانی پاسەوانی پەرلەمان دەکات کە ئەمڕۆ دەستدرێژیان کردووەتە سەر کادیرانی تۆڕی هەواڵی ژیان کە پێکهاتوون لە هەریەکە لە دیار حسێن پەیامنێرو ئەیوب ساڵحی کامێرامان”.

‎هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، “لەکاتێکدا ویستوویانە روماڵی دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بکەن ڕێگریان لێکراوە و دواتریش هێرشیان کراوەتە سەرو سوکایەتیان پێکراوە و دەستیش بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانیاندا گیراوە”. ‎

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراقدا هاتووە،”ئێمە لە سەندیکای نیشتیمانی ڕۆژنامەنووسان عێراق ئیدانەی ئەو کارە دەکەین کە لاکاتی روماڵە رۆژنامەوانیەکاندا ڕێگری لە ڕۆژنامەنوسان دکرێت، چونکە ئەو پێشێلکاری مافی کاری رۆژنامەنووسییە”.

‎لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا سەندیکای نیشتمانی رۆژنامەنووسانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات دەکات کۆتایی بهێنن بە رێگری لە کاری ڕۆژنامەنووسی بۆ ئەوەی بتوانن ئازادانە ئەرک و کاری خۆیان جێبەجێ بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button