پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ بە پێشنیازەیاسایەک دەدات

لڤین:

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای تایبەت بە شوێنەوار، بدات و خویندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاسایەک بکات.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ 11ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکە بەم شێوەیەیە دەبێت:

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button