٤٧ ساڵ بەسەر بۆردومانی هەڵەبجەدا تێپەڕدەبێت

لڤین:

ئەمڕۆ ( ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ) ( ٤٧ ) ساڵ بەسەر بۆدومانکردنی هەڵەبجە لە ( ٢٦ی نیسانی ١٩٧٤ ) بە چەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم تێپەردەبێت، ٥٦ هاوولاتی مەدەنی بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان دەبنە قوربانی و زیاتر لە 100 هاوڵاتیش برینداردەبن و ئاوارەبوونی خەڵکیشی بو گوندەکان لێدەکەوێتەوە و کەسوکاری قوربانیەکان دەڵێن سەرەڕای ئەوەی هەڵەبجە لە هەموو ئەو تاوانانەی کە ڕژێم دەرهەق بە کوردستان کردوویەتی پشکی هەبووە، بەڵام هێشتا قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانیەکان نەکراوەتەوە.

لەیلا عەلی ڕەزا یەکێک لە شایەتحاڵەکانی بۆردمانەکە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە،” هەموو بەهارێک ڕژێمی بەعس لەڕێگی دام و دەزگاکانیەوە هەڵەبجەی دەکردە گۆمی خوێن، لە ساڵی ( ١٩٧٤ ) دا لەژێر دارو پەردووی ناپاڵم بارانی حیزبی بەعسدا ئاوارەی گوندەکان بوون و چەندان تەرم بەجێمان دوای ئەو بەروارەش هەر بەترسەوە گەڕانەوە هەڵەبجە”.

سەبارەت بە ڕووداوەکە ئومێدی ژیانەوە، ووتویەتی”  لە سەعات ٤ ئێوارەی ساڵی ١٩٧٤ کە تەمەنی یەک ساڵ دەبێت و لە ئامێزی دایکدادەبێت لەکاتی ناپاڵم بارانەکەدا دایکی گیان لەدەست دەدات و دواتر ئەو ڕزگار دەکرێت ئەو دەڵێت شەهیدەکانمان بە شەهیدی هاوڵاتی ئەژمار کراون هیچ بۆ بریندارەکان نەکراوە”.

بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان ساڵانە ساڵیادەکە دەکاتەواتەوە ، کارمەران مستەفا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەڵەبجە ڕاگەیاندووە، ” هەڵەبجە لە هەمووتاوانەکانی حیزبی بەعس باجی خۆی‌داوە، پێویستە حکومەتی عیراقی قەرەبووی هەڵەبجە بکاتەوە، کە وەرەقەیەکی بەڵگەیی گرنگ بووە ئەم کەیسە بۆ لەناو بردنی ڕژێمی بەعس چۆن ئێستا کوێت قەرەبوو دەکاتەوە پیوستە هەلەبجەش قەرەبوو بکاتەوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button