دەنگ بە ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی دەدرێت

لڤین:

بەگوێرەی نوسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، لەبەرواری ( ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١) دەرچوە و ئیمزای مهدی محمود، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرە، تێیدا هاتووە” سبەینێ لە كۆبونەوەی ٦٢ هەمینی ئاسایی خۆیدا دەنگ لەسەر ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی بدرێت كە لەسەرۆك و جێگرو ١١ ئەندام پێكدێت.

بەپێی نوسراوەکە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەبێتە جێگری سەرۆكی ئەنجومەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button