لە تورکیا کەرەنتینەی گشتی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیەندرا

لڤین:

ئەمڕۆ ( ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ) ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا ئاشکرای کرد، “خوێندنی ناوپۆل لە سەرجەم ناوەندەکاندا دادەخرێت و هەموو تاقیکردنەوەکانیش دوادەخرێت”.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، “چەند بازاڕێک دەکرێنەوە لەکاتی داخستنەکەدا بەڵام بەپێی ڕێکاری پێویستی خۆپارێزی لە پەتاکە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون لەو وڵاتە گەيشتووەتە چوار مليۆن و ٦٢٩ هەزار و ٩٦٩ حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٨ هەزار و ٣٥٨ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٥٩٠ نەخۆشن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button