بەهۆی گەرم بوونیەوە بووتڵی ئوكسجینەكانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئاگریان گرتووە

لڤین:

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، تایبەت بە چارەسەری تووسبوانی کۆرۆنا لە بەغدا، ئاگری گرت، زیاتر لە ١٩٠ قوربانی لێكەوتەوە، بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، هەریەك لە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغداو بەڕێوەبەری تەندروستی رەسافە لەكارەكانیان دوورخرانەوە تا ئەوكاتەی لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هۆكاری راستەقینەی ئاگركەوتنەوەكە ئاشكرادەبێت، بە فەرمانی دادگاش بەڕێوبەرو ژمارەیەك لە كارمەندانی نەخۆشخانەكە دەستگیركران.

قوتەیبە جبوری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عیراق، لەلێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی ڕایگەیاند” لیژنەكە سەردانی مەیدانی بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەكە كردووە و چاوی بەبەرپرسانی نەخۆشخانەكە و بەشی چاكسازییەكەی و بریكاری وەزارەتی تەندروستی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كەوتووە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە” لەمیانی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە، كەمتەرخەمییەكە بەمەبەست نەبووە، بەڵام لیژنەكە كەمتەرخەمییەكی ڕوونی دیاریكردووە لەچاودێریكردنی پێداویستییە كردارییەكانی نەخۆشخانەكانی بەغدا، بەتایبەت لەبەرەی رەسافە، كە ژمارەیان 27 نەخۆشخانەیە و لەنێویشیاندا نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب”.

سەبارەت بە هۆکاری سەرەکی ئاگر کەوتنەوەکە، سەرۆكی لیژنە پەرلەمانییەكە، ئاشكراكردووە” كە لەناو نەخۆخشانەكە هاوڵاتییەك ئامێری (هیتەر)ی كارەبایی بەكارهێناوە، یان رۆنی بەكارهێناوە لەگەڵ بووتڵی ئوكسجینەكان، ( ئەم تێكەڵبوونە بووە هۆی تەقینەوەیەكی گەورە)”.

ووتوشیەتی،” كەمتەرخەمییەكی گەورە هەیە لەهەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەهاوەڵانی نەخۆشەكان، بەرپرسیارێتی ئەم كەمتەرخەمییەش دەكەوێتە ئەستۆی سیستەمی پاسەوانانی نەخۆشخانەكە”.

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عیراق، وەزارەتی دارایی عیراقیشی بەبەشێك لە هۆكاری رووداوەكە تۆمەتباركرد، بەوپێیەی كەمتەرخەم بووە لەتەرخانكردنی گوژمەی دارایی بۆ فەرمانگەی تەندروستی رەسافە، كە ماوەی سێ ساڵە داوای ئەو گوژمەیە دەكات بۆ كڕینی سیستەمی ئاگركوژێنەوە و پاراستنی نەخۆشخانەكە، وەك خۆی وتی:” بەڵام وەزارەتی دارایی وەڵامی ئەو داواكارییەی نەداوەتەوە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button